سێ شیعری نارین ڕۆستەم بە زمانی دانیمارکی
نووسیار
وەرگێڕانی ئەدەبی کوردی بۆ دانیمارکی و زمانەکانی تر بەردەوامە
ئەمڕۆ دوو کۆپیی گرنگترین گۆڤاری ئەدەبی دانیمارکی بەدەستمان گەیشت.
سێ شیعری (نارین ڕۆستەم ) لە کۆمەڵە شیعری (بەرەواژ) لەلایەن شاعیر و وەرگێڕ ئالان پەری و شاعیری دانیمارکی تۆڕڤاڵد بێرتلسن Thorvald Berthelsen وەرگێڕدراوە بۆ زمانی دانیمارکی. شیعرەکان بە زمانی دانیمارکی لە ژمارەی 27 ی گۆڤاری Udkan t بڵاوکرایەوە.
”ئەم سێ شیعرە بە ناونیشانەکانی (دەستێک بە شەش پەنجەوە – بووکەڵەی سووپەرمان – ئێکسپایەر) لە کۆمەڵە شیعری (بەرەواژ) ی شاعیر نارین ڕۆستەم و لە بڵاوکراوەکانی وەشانی نووسیار ٢٠٢١.
گۆڤاریUDKANT یەکێکە لە باشترین گۆڤاری ئەدەبیی دانیمارکی و پێشتر هەر لە هەمان گۆڤار شیعرێکی داستان بەرزان و بە وەرگێڕانی ئالان پەری و تۆڕڤاڵد بێرتلسن لەوێ بڵاوکراوەتەوە.
بەستەری ماڵپەری گۆڤاری uDkAnt: