پوختەیێک لە کتێب

“پێشانگەی تەرمەکان یەکێکە لە کتێبە کاریگەر و دیارەکانی حەسەن بەلاسم. ئەم کتێبە ناوبانگی ئەوی بە جیهاندا بڵاو کردەوە و بۆ زۆر خەڵاتی گرنگی ئەدەبی پاڵێورا. لە ڕێی ئەم چیرۆکانەوە ئاشنای دنیا ئەدەبییەکەی دەبین، کە ترس و تۆقین، جەنگ و کوشتار، گێڕانەوەیەکی فەنتازی بۆ ڕووداوەکانی عێراق؛ لە دیارترین تێماکانن. هەر چیرۆکێکی نێو ئەم کتێبە پرۆژەی نووسینی ڕۆمانێکە، ڕەنگە سەربوردەی تەمومژاویی کارەکتەرەکان هەتا ماوەیەکی زۆر لە خەیاڵ و ئاوەزی خوێنەردا بمێننەوە!”

***

“ڕەنگە باشترین چیرۆکنووسی ئەدەبی عەرەبی بێت کە هێشتا لە ژیاندایە!”

ڕۆژنامەی (گاردیان)؟ –

“ئەم کتێبە جەنگمان بە شێوەیەکی جیاوازتر پیشان دەدات. جیهانێکە هەر تەنیا لە سەرباز، خوێنڕێژ، بارمتە، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، پەنابەر و تیرۆرست پێک نەهاتووە؛ بەڵکە بە شێت، پەیامبەر، فریشتە، دێو، جادووگەر و ڕۆحیش تەنراوە… ئەم کۆمەڵەیە بە تیشکی ئاگری جەنگ نووسراوە، پڕە لە چێژ و وەهم و خرۆشان، گێڕانەوەیەکی جیاواز و نوێمان پێشکەش دەکات.

ناوەندی بڵاڤۆکی (پەنگوین) –

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



کۆتر

پاتریک زویسکیند


سەربردەی لالۆ زۆمەر

پاتریک زویسکیند