حەسەن بەلاسم
ژمارەی بابەتەکان: 2
حەسەن بەلاسم چیرۆکنووس و سینەماکاری عێراقی، ساڵی ١٩٧٣ لە بەغداد لە دایک بووە. ئێستە لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە. چەندان بەرهەمی لە ژانری چیرۆک، ڕۆمان، شیعر و سینەمادا بڵاو کراوەتەوە. ساڵی ١٩٩٩ عێراقی جێ هێشتووە و لە سلێمانی گیرساوەتەوە. لەگەڵ هەندێک سینەماکاری کورددا، فیلمی "زامی کامێرا"ـی دەرهێناوە. کتێبەکانی ناوبانگی جیهانییان پەیدا کردووە و بۆ چەندین خەڵاتی ئەدەبی پاڵێوراون، هاوکات بەشێکی زۆریشیان وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە زیندووەکانی جیهان. ساڵی ٢٠١٤ وەک یەکەم نووسەری عەرەب، خەڵاتی ئیندپێندێنت ـی بەریتانیاییی بۆ کۆمەڵەچیرۆکی "مەسیحی عێراقی" بردووەتەوە. "ئەڵڵا ٩٩ (ڕۆمان)"، "مەسیحی عێراقی (کۆمەڵەچیرۆک)"، "سەرشێتەکەی مەیدانی ئازادی (کۆمەڵەچیرۆک)" لە دیارترین کتێبەکانی ئەون.