پوختەیێک لە کتێب

ئەم کتێبە لە نووسینی چیرۆکخوان، فیلمساز و ڕۆماننووسی عێراقی: حەسەن بەلاسم ـە و زانیار عەلی لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوە.

کتێبەکە لە کۆمەڵێک دەق لە مژارەکانی چیرۆک، یاداشت و شیعر پێک هاتووە، حەسەن بەلاسم لە سەرەتاکانی نووسینیدا بڵاوی کردوونەتەوە. وەشانی “نووسیار” لەگەڵ نووسەردا ڕێک کەوتووە و پرۆژەی وەرگێڕانی کۆبەرهەمی ڕاگەیاندووە. پرۆژەکە لەم کتێبەوە دەست پێ دەکات و پێ‌بەپێی وەرزی کتێبە چاپکراوەنی “نووسیار”، بەرهەمەکانی دیکەیشی زانیار عەلی وەریان دەگێڕێت و بڵاو دەکرێنەوە.

لەبارەی ئەم کتێبەوە، زانیار عەلیی وەرگێڕ دەڵێت:

دەشێت دەقەکانی نێو ئەم کتێبە، وەک قۆناغەکانی گەشەسەندنی گێڕانەوە لای بەلاسم تەماشایان بکەین، کە لەم کتێبەوە دەستی پێ کرد و هێدی‌هێدی ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بووەوە. دەقەکانی نێو ئەم کتێبە، ڕامانی ئەون لەبارەی ژیان، مەرگ، شیعر، گێڕانەوە و سینەماوە. دونیای ئەدەبیی بەلاسم، دونیایەکی قووڵ و فرەڕەهەند، هەندێک جاریش سەیر و نامۆیە. پشت بە یەک تەکنیکی گێڕانەوە نابەستێت و هەر دەقێکی، هەڵگری چەندین تێما و ڕەگەزی جیاوازن. لە زۆر شوێنی ئەم کتێبەیشدا، نووسەر ڕووبەڕووی چەند چیرۆک و ڕووداوێکی تەمومژ و نادیارمان دەکاتەوە و بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی، وا دەخوازێ لەنێوان دێڕەکاندا لە هاتوچۆیەکی بەردەوامدا بین و زۆر بە وردی بە دوای کۆد و نهێنییەکانی نێو دەقەکان بگەڕێین. بە هەندێک ئەزموونی سەرەتاییی نووسەر ئاشنا دەبین، کە دواتر ڕێیان بۆ دیاریکردنی تەکنیک و دونیابینیی ئەو خۆش کرد و لە دەقەکانی دیکەیشیدا ڕەنگیان دایەوە. نووسەر ڕووبەرووی بیر و باوەڕی باوی خەڵک دەوەستێتەوە و بە گژیاندا دەچێتەوە، کە ڕەنگە لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەم کتێبە و بگرە کتێبەکانی دیکەیشی؛ پانتایییەک شک نەبەن دەست بە بیر و باوەڕی خۆیانەوە بگرن و نەکەونە ژێر پرسیار و گومانەوە!

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند