پەیامی شاعیر سەباح ڕەنجدەر»
پەیامی شاعیری هەمیشە جیاواز «سەباح ڕەنجدەر» بۆ کتێبی «نەمرەڕێ»ـی پێشەوا کاکەیی
پێشەوا گیان، سڵاو… «نەمرەڕێ»ـم خوێندەوە، دەقێکی زۆر جوانە. هەم وەکوو مانا جوانە، هەم وەکوو زمان، هەم وەکوو داڕشتنیش. هەر ئەوەم لێ چاوەڕێ دەکردی. گۆڕانیشت کردووە لەگەڵ ئەو ئیشانەی پێشووتر کە کردووتە. دەستت خۆش بێت پێشەوا گیان، چاوی هەموو گەنجێکی بە توانا ماچ دەکەم. دنیا بە هێزی گەنجەوە جوانە! لە هەموو شتتەکانەوە بە هێزی گەنجەوە جوانە. چونکی هێزی گەنج، ژیان بە ڕێوە دەبات. ڕاستە ئەوانەی کەوتوونەتە تەمەن ژیان جوان دەکەن، بەڵام بە هێزی ئەوان ژیان بەڕێوە ناچێت. دەی خۆشەویستم چاوی هەموو گەنجێکی بە توانا ماچ دەکەم!