سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی مەراق
د. كوردی مسته‌فا
دیوانه هایكوی “كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مه‌راق” له لایه‌ن هایكونووسی كورد “سه‌ردار نۆرێ”وه نووسراوه، له زنجیره بڵاوكراوه‌كانی كتێبی نووسیاره و چاپی یه‌كه‌م، 2019، به تیژی پێنجسه‌د دانه چاپكراوه. لێره به‌رچاو ڕوونی ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌م دیوانه هایكوییه ئاشنابن یا بیخوێنه‌وه.
ئه‌م دیوانه شه‌شسه‌د هایكۆ له خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چوار تانكا و دوو هایبوون. دیوانه‌كه خۆی “سێ كتێب”ه له كتێبێكدا. كتێبی یه‌كه‌م ناوی “پژمینی گوڵ”ه به زۆری هایكو سروشتییه‌كان ده‌گرێته‌وه، كتێب دووه‌م ناوی “عاشقێك میزه‌ڵان ده‌فرۆشێت”ه ئه‌و هایكویانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ مرۆڤاییه‌تی نووسراون، یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باس له ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
“هه‌نگێك له‌كاتی پێوه‌دان!” ئه‌مه‌ش ناونیشانی كتێبی سێیه‌مه، ئمه‌ش كۆمه‌ڵێ هایكوی ئیرۆتیكی و پۆنۆگرافی له خۆ ده‌گرێت. ئه‌م هایكونووسه به توانایه به جۆرێكی وا هایكو ده‌نووسێت، مهتهڵئاسایانهیه، كاتێك خوێنه‌ر ده‌خوێنێته‌وه یا بیسه‌ر گوێی لێده‌بێت هه‌م بیری ده‌پرژێنێت هه‌میش چێژی پێده‌به‌خشێت.
له لاپه‌ره پازده تا بیست و هه‌شت نووسه‌ر خۆی به كورته‌یه‌ك باس له ئه‌ده‌بی ژاپۆنی و هایكو ده‌كات، وه‌ڵامی هایكو چییه و مێژووی په‌یدابوونی باس ده‌كات. تانكا و ڕینگا چییه، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و كتێب و كه‌سانه ده‌هێنێت كه باس له‌وانه ده‌كه‌ن.
ده‌رچوونی هایكو له ژاپۆن و گۆڕانی بابه‌تیی به‌سه‌ر هایكودا دوو بابهترتن كه سه‌ردار نۆڕێ لێیان ده‌دوێت.
له لاپه‌ره بیست و شه‌ش تا چل و چوار باس له گواستنه‌وه‌ی ژانری هایكو له ژاپۆنه‌وه بۆ وڵاتانی “ئه‌مریكا، ئه‌وروپا” هایكو له لای نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و فارس ده‌كات. مێژووی گه‌یشتنی هایكو به‌و وڵاتانه و ناوی هایكو نووسان ده‌هێنێت و باس له بابه‌ت و ناوه‌رۆكی هایكوكانیش ده‌كات.
له لاپه‌ره چل و چوار تا په‌نجا و دوو فۆرمه شیعرییه‌كانی (سینریو، تانكا، هایبوون، چینكو هایكو) ده‌ناسێنێت و ڕوونیان ده‌كاته‌وه.
له لاپه‌ره په‌نجا و سێ تا شهشتویهك باسی بابه‌تی بنیاتی هایكو ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن هایكونووس “ملكۆ ئه‌حمه‌د” ئاماده‌كراوه. دوای ئه‌مه‌ش له لاپه‌ره شه‌شت و یه‌ك تا شه‌شت وهه‌شت “ڕێساكانی نووسینی هایكو” سه‌ید ئایه‌ت حوسه‌ینی” فێرخواز له “زانكۆی تۆكیۆ”یه، ڕزگار جه‌باری له فارسیه‌وه وه‌ریگێراوه بۆ زمانی كوردی. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت فێری هایكو نووسین بن. جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن “نوڕێ”خۆیه‌وه ئه‌و جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هایكوی كوردی له‌گه‌ڵ ژاپۆنی هه‌یه‌تی خراونه‌ته ڕوو، ئه‌مه‌ش پتر له به‌راوردكردن ده‌چێت.
له شه‌شت و هه‌شتیشه‌وه تا حه‌فتا و حه‌فت، نووسه‌ر باس له به‌ناوبانگترین هایكونووسانی ژاپۆن ده‌كات؛ سه‌رده‌می ژیان و چۆنیه‌تی نووسین و ناوه‌رۆكی هایكویان خراوه‌ته ڕوو ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر ئاشناكردنی خوێنه‌ری كورد به هایكونووسانی ژاپۆنییه.
له حه‌فتا و حهفتیشهوه تا هه‌شتا و چوار نووسه‌ر باس له “تێگه‌یشتن له هایكو” ده‌كات، ده‌رگا بۆ خوێنه‌ر كه چۆن له هایكو تێبگه‌ین. چونكه هایكو زیاتر به‌شێوه‌ی ڕسته‌ی ناته‌واو ده‌نووسرێت قه‌ت به جارێك خوێندنه‌وه واتا نادات به ده‌سته‌وه.
له لاپه‌ره هه‌شتا و پێنج تا نوهد و دوو باس له‌وه ده‌كات شاعیر چ كاتێك ده‌بێت به هایكیست “هایكونووس” چونكه هه‌ركه‌سێ هاتوو ده‌ستی داییه نووسینی هایكو مه‌رج نییه ببێت به هایكونووسێكی باش، یانیش به هایكوییهكانی بوترێت هایكو.
له نه‌وه‌د و سێ تا سه‌د و شانزده باسی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی ده‌كات و قۆنهغهكانی ئه‌م ئهدهبیاتهمان بۆ دابه‌ش ده‌كات و ده‌خاته ڕوو.
له لاپه‌ره سه‌د و حه‌ڤده تاوه‌كو سه‌د و سی‌و چوار “ملكۆ ئه‌حمه‌د” “سه‌رۆكی یانه‌ی هایكوی كوردی” باس له ته‌كنیك و بابه‌تی دیوانی “كه‌وتنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی مه‌راق” ده‌كات، له ڕێی ئه‌م نووسینی به‌رێزیان زیاتر ئاشنای ئه‌م دیوانه هایكوییه ده‌بین. له یادم نه‌چێت له لاپه‌ره سێسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك هه‌تاكو سێسه‌د و حه‌فتا و چوار نوڕێ باس له “ئه‌ده‌بی پۆرنۆگرافی” هه‌ردوو چه‌مكی ئیرۆتیك و پرۆنۆگرافی له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه كه تائێستاش له‌لای زۆر نووسه‌ران و خوێنه‌ران به هه‌ڵه به‌كاردێن یان تێكههڵ به یه‌كتری ده‌كرێن.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه هایكۆییهكانی نۆڕێ له ئاستێكی نایاب دان و چێژی زۆر به خوێنه‌ر ده‌به‌خشن و خوێنه‌ر وا لێده‌كات به جارێك خوێندنه‌وه ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت. جگه له‌وه‌ی له نێو كتێبه‌كه كۆمه‌ڵێك وێنه و نیگار هه‌ن كتێبه‌كه‌یان زیاتر ڕازاندووه‌ته‌وه و چێژی زیاتر به خوێنه‌ر ده‌به‌خشن و دونیاك واتایان هه‌یه.
به‌و هیوایه‌ی بخوێنه‌وه.