گهردووننامهكهی پێشه‌وا كاكه‌یی
هۆشەنگ قادر
پێشه‌وا وه‌ک ئه‌و گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌ی خاوه‌ن كۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می شیعرییه، ئه‌و به ستایلێكی نوێگه‌ر و جیاوازه‌وه هاتۆته ناو دنیای شیعره‌وه، دنیایه‌كی جوان دنیایه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌زاجی زۆرێک له عاشقانی شیعری پێشه‌وا كاكه‌یی گونجاوه.
هێشتا ئێمه بۆ شیعرنامه هێجگار دره‌نگ هاتوینه‌ته دونیا و بوونه‌وه، بۆ گهردووننامهش ئێجگار زووه.
پێشه‌وا گیان ده‌كرا گهرددوننامه پڕۆسه‌ی سه‌رله‌به‌ری ژیان بووایه، پڕۆژه‌ی گه‌ردووننامه بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراو نییە، ده‌كرا گەردووننامه وه‌ک دواهه‌مین دیوانی شیعری بێت، نه‌وه‌كان له دوای یه‌كتری ته‌واوی بكه‌ن كه ئه‌ویش دیسان ئه‌و دیوانه شیعرییه به چه‌ندین و چه‌ندین به‌شی یه‌ک له دوای یه‌ک یا به شێوه‌ی زنجیره به‌رهه‌م بهاتبا وه‌ک ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی كۆمیدیای ئیلاهیی دانتی ئه‌لیگری یاخود له شێوه‌ی ڕۆمانه‌كانی مارسێل برۆست كه سه‌رله‌به‌ری باسی ناو ناخی ئینسان ده‌كات. برۆست و دانتی و تۆلستۆی، ناتوانن به تاكه ڕۆمانێک و تاكه تێكستێكی ئه‌ده‌بی یاخود به ده‌قێكی شیعری گوزارشت له خه‌یاڵ و ئهندێشهشیان بكه‌ن، گهردووننامهش هاوشێوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه ده‌شێت به ملیۆنان وشه و هه‌زاران ڕسته‌ی تێک ئاڵۆز گوزارشت له گه‌ردوون بكه‌ن. «ئینسۆكلۆپیدیای گه‌ردوون به تامی شیعر.» ده‌رگاكانی گه‌ردوون فره‌ن و كراوه‌ن؛ شه‌و، ئاسمان، ته‌نانه‌ت به‌خه‌یاڵیش بۆمان كۆنترۆڵ ناكرێت، یا وه‌ک بڵێین هێشتا خه‌یاڵی ئینسان ده‌ره‌قه‌تی كۆنترۆڵی گه‌ردوون نایه‌ت.
هێشتا ئێمه له ناو خانۆچكهی خۆمانین، تا ئێستا چاوی ئینسان له ڕێگه‌ی ته‌لیسكۆبه دوورمهوداكانهوه كه‌مترین شوێنی ناو گه‌ردوونی كه‌شف كردووه، هێشتا ئێمه له ناو ڕووناكیداین. تاریكی و ڕووناكیی گه‌ردوون زۆر و زۆر زیاتره، تا زیاتر بۆشایی و نهێنیه‌كانی ناو گه‌ردوونمان بۆ ئاشكرا بێت زیاتر و زیاتر له جوانی و بوونی خودا تێده‌گه‌ین؛ به‌ڵام هێشتا ئینسان چه‌ند پله‌یه‌كی له خانۆچكهكهی خۆی كه زه‌وییه تێنه‌په‌ڕاندووه.
هێشتا ئێمه له ناو سه‌رزه‌مینی خۆمان‌داین، سه‌رزه‌مینێک ده‌كرێت خوێندنه‌وه بۆ جۆره‌ها بوونی نامه‌ی شیعرییه‌ت بدۆزینه‌وه، وه‌ک بڵێین هێشتا ئێمه بۆ شیعرییه‌تی سه‌رزه‌مین دونیایه‌كی جوان و فراوانمان له به‌رده‌م ماوه، جههلنامه بۆ نموونه. ده‌كرێت سه‌فه‌رێک به ناو زه‌مه‌نی پێش ئیسلام بكه‌ین، شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مە سه‌رجه‌میان له ناو بۆته‌ی یه‌ک دیوانه شیعریی كۆ بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ین به دهستپێكێک پێشكه‌شی خوێنه‌رانی شیعری بكه‌ین، كلاسیکنامه و بۆدلێرنامه و پۆشكیننامه و سه‌رده‌مانی سه‌ده‌ی پێشتری ئه‌ورووپا، ده‌كرێت ئه‌و سه‌فه‌رنامانه به‌رده‌وام و به‌رده‌وام بێت.
کاکەیی، دەڵێت: «خۆر ئیشی چییه، كه ڕووناكی به ماڵه هه‌ژارێک نه‌به‌خشێ» كه‌واته هێشتا ئێمه له ده‌وروبه‌ری خانۆچكهی سه‌رزه‌مینین، یاخود دەڵێت: «شه‌و نیشتمانی هه‌موو ڕۆحێكه…»
گه‌ردووننامه له‌وه قووڵتر و فراوانتر و پڕ نهێنیتره كه بتواندرێ په‌ی به نهێنیه‌كانی ببردرێت. گه‌ردووننامه ته‌نیا له شه‌و و خۆردا كورتناكرێتهوه.
كتێب بۆ من خوێندنه‌وه‌یه بۆ كرانه‌وه‌ی دونیایه‌كی تر، دونیایه‌ک هێشتا ئێمه وه‌ک جوگرافیناسێكین، هێشتا ئێمه په‌یمان به نهێنیه‌كانی ناو ئه‌و سه‌رزه‌مینه فراوانه نه‌بردووه، وه‌لێ ئێمه له مه‌ودوای فراوانی گه‌ردوون قسه ده‌كه‌ین تاكوو له ناخ و قوڵایی وردبینه‌وه جوانی ناو ته‌ن و جه‌سته‌مان زیاتر بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. دیسان له‌وێنده‌ر جوانی خودا و ئه‌و سه‌نعه‌ته سه‌رسووڕهێنه‌ره به‌دیار ده‌كه‌وێت.
هه‌قی خۆیه‌تی بڵێین هێشتا ئێمه له ناو كۆڵانه تهنگەبهرهكانی سهرزهمینداین چ جای جارێ ئاوڕ له‌و گه‌ردوونه فراوانه بێكۆتاییه بده‌ینه‌وه، گه‌ردوونێک ده‌كرێت دواهه‌مین به‌رهه‌می شاعیر بێت، دوا ترۆپكی خه‌یاڵی شاعیر بێت، خه‌یاڵێک تێكه‌ڵ به زانستنامه بكرێت، تێكه‌ڵ به هه‌موو ته‌نه‌كانی ناو گه‌ردوون. ده‌زانی گفتوگۆی ئه‌ستێره‌کانی ناو ئاسمان ئه‌گه‌ر لێیان بزانین و لێیان وردبینه‌وه و ده‌ستی زانستمان پێی بگات، جوانترین گفتوگۆ دروست ده‌كه‌ین؛ جوانترین شێوازی ئاخافتنی نێوان ئه‌ستێره‌كان ڕووناكییهكانیهتی، دووری نێوان مهوداكانیهتی، وه‌ک بڵێین: «ئیستیشراق فی الفضاء.»
جا گه‌ر ئه‌و كۆد و نامانه‌ی نێوان ئه ستێرهكان بۆ یه‌كتری ده‌نێرن دوور له زیهن و ئاگایی ئێمه، زۆر له‌وه جوانتره كه ئێستا ئێمه گوێمان لێبێت بیخوێنینه‌وه. هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ندە جوانەی گه‌ردوون ده‌كرێت به تهفسیرێكی قووڵ و قووڵتر و گشتگیرتر و فراوانتره‌وه وه‌ریبگرین، به چه‌مک و ده‌قی شیعری پێشكه‌ش به خوینه‌رانی بكه‌ین.
بۆ گه‌ردووننامه هێشتا چه‌ند وشه‌یه‌ک ناكاته پێكهاته‌یه‌كی كه‌می سیسته‌می گه‌ردوونی، ماركس بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت گه‌ر به ده‌ستم بێت هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی نێو گه‌ردوون ده‌كه‌مه ملوانكهیهک مانگیش ده‌كه‌مه قیبله‌ی ئه‌و ملوانكه‌یه جا له ملی تۆی ده‌ئاڵێنم، چش له سه‌رمایه‌ی ماركس. لێره‌دا پێشه‌وا خه‌ریكه ماركسئاسا جوانی هه‌موو شه‌و و هه‌موو ئه‌ستێره و ته‌نه‌كانی نێو گه‌ردوون به تاریكی و به ڕووناكی به بۆشایی، له دواتر بۆشایی به هه‌موو ههسارهكانەوه به كۆمه‌ڵه‌ی خۆریانه‌وه پێشكه‌شی ئێمه‌ی بكات. ئێمه ده‌ڵێین سوپاس، سوپاس گه‌نجی ڕۆشهنفكر و ئاسۆفراوان كه ده‌ته‌وێت هه‌موو فه‌زا و گه‌ردوون بۆ ساتێک چێژوه‌رگرتن به ئێمه‌ی بده‌یت؛ به‌ڵام خۆزگه و خۆزگه سه‌فه‌رێكی ڕۆحی و خه‌یاڵیمان بكردایه بۆ ناو بۆشاییه‌كانی ئاسمان بۆ ناو ڕووناكییه‌كانی نێو گه‌ردوون، ئه‌و زه‌مه‌نانه‌ی كه به هه‌زاران هه‌زار ساڵ تیشكی ڕووناكی یا تیشكی تاریكی شه‌وی ناگاتێ، ده‌زانی له‌سه‌ر زه‌مینی ڕووناكی هێشتا ڕووناكی شه‌یدای یه‌ک چركه‌ساتی تاریكییە لە هه‌لومه‌رجی سه‌رزه‌مینی ڕووناكی. ده‌شێت ساتێكی تاریكیی به‌خته‌وه‌رترین ساتی ناو دڵی ڕووناكی بێت، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و شوێن و زه‌مه‌نانه‌ی كه تاریكییان بۆ ئه‌به‌د لێ ئاوا نابێت ڕووناكی له‌وێ خه‌ونی تاریكییه.
تاریک و ڕووناكی له ناو گه‌ردوون دوو هێڵی هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چه‌نده ساڵی ڕووناكی هه‌بێت هێنده‌ش ساڵی تاریكی هه‌یه. بۆیە شاعیر كه بیه‌وێت تێڕامان له ساتی تاریكی و ڕوناكی بكات و چێژ له‌و جوانییه وه‌ربگرێ، ده‌شێت ئه‌و تاریكی و ڕووناكییه جوانترین ده‌قی شیعری لێ به‌رهه‌م بێت، وه‌ک ئه‌و عیرفانیه‌ی به چه‌ندان ڕۆژ و شه‌و خۆی ته‌رخان ده‌كات. ته‌نانه‌ت بۆ وه‌سفی جوانی گوڵێک چۆنیه‌تی گه‌شه كردنی، لێره‌دا وه‌سفی گوڵ به ته‌نیا نییه كۆ سیسته‌می مهنتوجی گوڵ به خۆڵ و ئاووهه‌واوه ده‌بنه پێكهاته‌یه‌ک له‌و خونچهگوڵهیهی كه من و تۆ بۆ ساتێک بۆنی ده‌كه‌ین پێشكه‌ش به یه‌كتری ده‌كه‌ین. سروشت بۆ خۆی ده‌زانێ ئه‌و گوڵه به چ زه‌حمه‌تیه‌ک هاتۆته بوونەوە، ئه‌وە عاریفه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه من و تۆین پێشكه‌ش به یه‌كتری ده‌کەین كه‌وا به ئاسانی هاتۆته به‌ر ده‌ستمان.
شیعره‌كانی پێشه‌وا، هێشتا جوانن. ده‌كرێت به خه‌یاڵی شاعیرانه جوانتر بكرێن هێشتا ده‌رگاكان واڵان، هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تای خاڵی گه‌ردوونداین، هێشتا ئێمه پێویستیمان به سه‌فه‌ری ڕۆحی نێوان كیشوه‌ره‌كانی ئه‌و خانۆچكهیە هەیە كه ناوی زه‌مینه، كه جوانترین و پڕ شهوقترین هەسارهی نێو خاڵی گه‌ردوونه. خه‌یاڵی شاعیر له وه‌سفی ئه‌و شه‌وقه زه‌مینییه هێشتا ده‌ربه‌ستی ئه‌و جوانییه نایه‌ت، وه‌ک گۆران وته‌نی: جوانی سه‌رزه‌مین و سروشت بۆم وه‌سف ناكرێت.