ڕانانێکی کورت بۆ ڕۆمانی گۆڕستانی سەگەکان
خوێندنەوەی: کاروان حەسەن
گۆڕستانی سەگەکان، ڕۆمانێکی جوان و پوختی نووسەر(کارۆحسێن)ـە. باس لە کۆمەڵێک کێشە و گرفتی کۆمەڵگەی کوردی دەکات، کێشەکان کێشەی سەردەمن، ڕۆمانەکە لێدانە لە چەند دیاریدەیەکی باوی کۆمەڵایەتی کە ناشیرینییان خستووەتە ناو خێزان و کۆمەڵگە. ڕۆمانەکە پەیامێکی جوان و مرۆڤدۆستانە دەخاتە ڕوو. دوو چیرۆکی پڕ ئێش و ئازار، سەرچاوەی بنەڕەتی ڕۆمانەکەن کە ئەوانیش(پەنا) و (کەنی)ین.
(په‌نا) گه‌نجێكی خێر له‌خۆ نه‌دیوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، كاتێك بچوك بووه باوكی ده‌مرێت، دایكی له‌به‌ر چه‌ند نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵگا له كه‌س و كاری بێبه‌ری ده‌كرێ و ده‌چێته شارێكی تر و (په‌نا)ی كوڕی به هه‌تیوی و ده‌ربه‌ده‌ری گه‌وره‌ی ده‌كات، بە ئومێده گه‌وره بێت و ببێته پاڵپشت و په‌نا بۆ ئه‌و ژیانه ئاڵۆزه‌ی به‌رۆكی گرتووه، پەنا ڕۆژێک به كارێك ده‌چێته فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌وێ له‌گه‌ڵ ناسنامه‌كانی خۆی به هه‌ڵه ناسنامه‌ی كچێك هه‌ڵده‌گرێت و له‌ماڵه‌وه ده‌بینێ كه ئه‌و ناسنامه به ڕێكه‌وت هێناویه‌تی و هی کچێکە، ئیتر كچه‌كه ده‌دۆزێته‌وه و ناسنامه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و ده‌بنه هاوڕێ، هه‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌یه ده‌یانكاته خۆشه‌ویستی یه‌كتر و عه‌شقی یه‌ك ده‌بن. چیرۆكه كه درێژه و ده‌توانن خوێنه‌ری بن. له‌لایه‌كی تر چیرۆكێكی تر له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌یه، كه ئه‌ویش چیرۆكی (كه‌نی)یه.
ژیان، ئێش، ئازار، ماندووبوون، نه‌هامه‌تی، په‌روه‌رده‌ی نادروست، باوك سالاری، كچ بوون، داب و نه‌ریتی ناڕه‌وای خێل و كۆمه‌ڵگا، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته چیرۆكی كچێك به‌ناوی(كه‌نی) كه ژیانی پڕ گریانه.
ئه‌و زانكۆی ته‌واوكردووه، هه‌ژده ساڵ خوێندوویه‌تی به‌ڵام دانه‌مه‌زراوه. له‌ماڵه‌وه‌ش ژیانێكی تاڵ و پڕ كێشه و ئاڵۆز به‌رێده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی زۆربه‌ی جار كێشه‌ی هه‌یه و لێك توڕه‌ده‌بن، باوكی له‌گه‌ڵی خراپه و دایكیشی گوێی لێناگرێت، سه‌رقاڵبوونی ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌یان به مۆبایل و بێ ئاگابوون له یه‌كتری له‌یه‌ك ماڵدا ڕۆژانه كێشه و گرفت دێنێته ڕێگای (كه‌نی).
ناوی خێزانمان هه‌ڵگرتووه و خێزان نین!
ئه‌مه ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه پاڵپشتی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌كات و له‌زاری كه‌نییه‌وه گوێمان لێی ده‌بێت.
چه‌ند ڕسته‌یه‌كی جوانی ناو ڕۆمانه‌كه:
۱ـ هه‌زاران كه‌س جه‌سته و ڕوخساریان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و بگره به‌ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن و قسه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام مردوون. ل ۱۲
۲ـ هه‌ندێكجار كه‌سانێك به گه‌رمی و دڵنییایییه‌وه له‌پڕ بڕیارێك ده‌ده‌ن، به‌ڵام یه‌ك وشه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه. ل ۲۱
۳ـ مرۆڤ تا به ڕێگادا نه‌ڕوات، نازانێت كێ هاوڕێیه‌تی. ل ۲۷
٤ـ مرۆڤ هه‌میشه به‌ڕێوه‌بێت باشتره له‌وه‌ی له شوێنێك بوه‌ستێت. ل ۳۰
٥ـ مرۆڤ كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ئیدی هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌بێت به برین و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێو حه‌وزێكی خوێواوكدا بێت ده‌كزێته‌وه. ل ۳۷
٦ـ مانگ هه‌م نه‌خشی ئاسمانه و هه‌م ڕووناكی به زه‌ویش ده‌به‌خشێت. ل ۸٤
۷ـ مرۆڤ كه به ئارامی ڕاده‌كات واته به‌بێ ترس، به‌رچاوی خۆی ون ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له تاریكیی شه‌ویشدا بێت. ل ۸۸
گۆڕستانی سه‌گه‌كان
ژانر : ڕۆمان
نووسه‌ر: كارۆ حسێن
ناوه‌ندی بڵاوكه‌ره‌وه: نوسیار ، ۲‌۰۲۳
ژماره‌ی لاپه‌ڕه: ۱۰۲