518322236 1289616699832805 5390374620951823191 n

2025/07/15

بەهایەکی تیۆری زیاتری دەبوو ئەگەر

حسێن لەتیف

لەنێو ئەو نووسەرانەی ئێمەدا ،کە گرنگی بە ئەدەبی گێڕانەوە دەدەن، لە ئەدەبی گێڕانەوەدا دەنووسن، کاروان کاکە سوور ڕۆشنبیرییەکی قووڵ و تیۆریی هەیە دەربارەی تیۆرە ڕەخنەییەکان،کەم نووسەری بواری گێڕانەوەم دیوە لە نەوەی حەفتاکان و هەشتاکان و دووهەزارەکانیش، هێندە هۆشیاریی ڕەخنەیی هەبێت. ئەمە دووهەمین کتێبی کاروانە دەیخوێنمەوە، هەستم کردووە پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک کتێب و چەمکدا دەکەم لە ڕابردوودا خوێندومنەتەوە.
یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەو دوو کتێبەی کاروان کە خوێندومنەتەوە، پێداگری ئەوە لەسەر گفتوگۆ.
بریا کات و ژینگەم دەبوو لەسەر ئەم کتێبەیم دەنووسی.
کتێبێکی تیۆرییە، باشتر دەبوو کەناوی بەختیار لەسەر بەرگەکەی نەبووایە، ئەمە بەو مانایە دەڵێم چۆن کتێبە تیۆرییەکانی بارت و درێدا و تۆدۆرۆف ئاڕاستەی کەسێکی دیاریکراو نین، بەڵام لەناوەوە کە پێویست بکات نموونە و ناو دەهێننەوە.
لە کتێبی (گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەلۆگێکی بەردەوام). هەمانجۆرە.