518412525 1284455887015553 7890409310811640548 n

2025/07/09

خوێندنەوەی کتێبی گۆڕستانی سەگەکان

ڕێژوان غەفوور

سەرەتا دەستخۆشیم بۆ نووسەری بەڕێز، ڕۆمانەکە، دەتوانم بڵێم داستانێکە ، بە بەراورد بەکەمی پەڕەکانی، داستانی
“پەنا، خەزێ“ لەگەڵ ئەو ژیان و بارودۆخەی کە تێیدان بەتایبەت “دایکی پەنا “و خێزانەکانیان.

بەرەو ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە گەشت دەکەیت…
نەخۆشکەوتنی پەنا، هۆکارێک دەبێت بۆ تێگەشتن لە ڕۆمانەکە.

_ ئەوەی گرنگ بوو ،نووسینێکی ڕەوان و تێگەشتن لێی باش بوو ، دەتوانم بڵێم خاڵبەندی یان ڕێنووسی باش بوو، بۆ
نمونە / وشەی “ناندین “ کە پێی دەوترێت چێشتخانە یان مەتبەخ، بەڵام ئەمە کوردیانەکەیە.

نمونە/ “کوڕم لە بیرت بێ، مرۆڤ تا بە ڕێگەدا نەڕوات، نازانێت کێ هاوڕێیەتی.“

_لە ڕۆمانەکە، ژنێکی بەتەمەن، لە ناو پاسدا، لە پیاوێکی بەتەمەن دەپرسێت ، “ئەمڕۆ چەندی مانگە ؟“
“نۆزدە“
“ئەی بۆ دەڵێن بیست و دووە ؟!“
“نەخێر ،نۆزدەیە !“
“باشە برا.“
ژنەکە بە ناڕەزاییەوە ڕوودەکاتەوە پێشەوە: “دڵت شکاندم. کە وابێت، مانگێکم ماوە. لە لیستی مووچەدا نۆی مانگەکەی تر سەرەمە مووچەی مانگی پێشوو وەربگرم!“
لە ڕاستیدا بیست و یەکی مانگە!

_ ڕۆمانەکە، کۆمەڵێک باس و خواستنی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگە باس دەکات…
بە باش و خراپی ئەمڕۆ تاک دووبارەی دەکەنەوە ، بەناوی “مۆدێرنە“ زۆربەی خێزانەکان کێشەیان هەیە و ئاگاداری پەروەردە مناڵ و بارودۆخی ژیانیان نین .

_ “گۆڕستانی سەگەکان،“ل ە کۆتایی ڕۆمانەکە و داستانەکە بە کۆتا دێنێت ، مرۆڤ ڕق و تۆڵەو توڕەیی نابێت ! لە ئاژەڵدا بەتاڵ بکاتەوە ، لێرەدا کۆمەڵێک وردەکاری تر دەبینین، تێدەگەیت مەبەست لە ناوی کتێبەکە.