زانستی-خەیاڵی بە تێمای فەلسەفییەوە
ڕەزا عەلیپوور
کارمەندەکان ڕۆمانێکە لە ژانری زانستی-خەیاڵی بە تێمای فەلسەفییەوە، کە باسی چییەتیی مرۆڤ و شێوەمرۆڤ و سنوور و جۆری پێوەندییان دەکات. شوێنکاتی ڕۆمان ناو کەشتییەکی ئاسمانییە لە سەدەی بیستودووهەم، زمانی گێڕانەوە و شاعیرانە و مینیماڵە، سترەکتۆر لەتوکوت و پۆزێڵییە و بەرەبەرە بەو شایەتیدان و لەتە ڕاپۆرتانە، ڕۆمان بیچم دەگرێت.
وێڕای ماندوونەبینی لە ئالان پەری بۆ وەرگێڕانی وردی ئەم دەقە، سپاس لە نووسیار بۆ هەناردنی دیارییەکە.