499046346_1248256730635469_3317089789289174697_n

2025/05/27

ڕۆمان هەیە گێڕانەوەی خۆشە

محەمەد دیڤ

لەم سەردەمەدا، ئەم جیلی دوو هەزارە، وا ڕاهاتووین هەر شتێ بێت یان زەلامێ بە جۆرێ ڕەفتار بکا بڵێین: وەڵا ئەمە وەڵامدانەوەی تڕاومایە/Trauma Response، جا ڕاست بیت یان نا، کێشە نییە. حەزمان لە باسی ئەم بابەتەیە. کاکا ئارامیش زۆر جوان لە ڕێگای چەند کارەکتەرێکەوە باسی کاریگەرییەکانی تراوما دەکات لە ژیانی مرۆڤدا، چۆن لەگەڵیدا گەورە دەبێت و کاریگەری لێ دەکات. هەتا تڵپی تەڕی تێدا نامێنێتەوە و ئەمرێ. شتێکی تریش، کچ زۆر حەز بەم ڕۆمانە ئەکەن بیخوێننەوە، بابەتێکی تێدایە بەدڵی ئەوانە زۆر؛ بابەتی ژنکوژی و بەرهەڵستی کردنی. بەدڵی ئێمەشە، بەس زیاتر ئەوان.
دوو شتم زۆر بەدڵ بوو، نەوەڵا سێ شت. یەکەم، باس لە تراژیدایەکی گەورەی گەلی کورد و خاکی کوردستان دەکات؛ ئەنفال. ئەم هەوڵەی کاک ئارامم زۆر بەلاوە جوانە، بۆ ئەم جیلە زۆر زەرووریەتە، لایەنێکی دیکەی ئەنفالمان بۆ دەردەخات؛ بێسەروشوێنی و ئێسکوپروسکەکان. بەش بە حاڵی خۆم زیاتر لەبارەی ئەنفالەوە فێربووم. دووەم، ژینگەیەکی کوردانەی هەبوو، ئەوە جارێکی تریش باسم کردووە، وا بزانم لە مەبەستم تێدەگەن. سێیەم، لە زۆر بەش و چاپتەر بە پرسیار کۆتایی پێ دەهێنا، دیقەتی ئەوەم دابوو. هەر ئەوە نەبوو بیخوێنیتەوە و یەڵا لاپەڕەی داهاتوو؛ نا، ڕایدەگرتی و لەخۆتت ئەپرسی؛ بەڕاست ئەوە چییە، بۆ وایە. هانی دەدایت بۆ بیرکردنەوە. ڕۆمانێکی جوان بوو بەلامەوە و بێگوومانیش شایەنی خوێندنەوەیە.