462585606_449022174740348_916451718728552549_n

2024/12/17

زمانی کاروان هەتا بڵێی خۆشە

محەمەد دیڤ 

گوتراوە هێزی پیاو شتێکی ساختە و دروستکراوە، چوونکە تەنیا لەبەر ئەوە بە دەستی هێناوە، تا لە ژن نەچێت.
کە ڕۆمانەکەم خوێندەوە وام هەست دەکرد یەکێکە لەوانەی ئەدەبیاتی ڕووسییە، لەبەر هیچ شتێک نا، لەبەر زۆری کارەکتەرەکانی، کە زۆرجار ئەبوایە بێمەوە سەرەتا بۆی بزانم ئەمە کێی کێیە، فرەندەنگ و پەیوەستە بەیەکەوە، زمانی کاروان هەتا بڵێی خۆشە بەلامەوە، زۆریش گێڕانەوەی تایبەتە، لە یادەوەری بووکەڵەکانیش هەمان ئەزموونم هەبووە، باسی سەرهەڵدانی کۆمۆنیست، زروفی ئەوکاتە و هەڵاتنەکەیە، هێزی ژن و بەڕای من بابەتی کۆمەڵایەتیش، کۆمەڵێ پسیار دەوروژێنێت تۆزێک فەلسەفیانەیە، چوونکە وەک من بزانم کاروان ئەدەبیات و فەلسەفە وەک یەک دەبینێت و جیاوازییەکیان نییە. زۆر بە وردی نا، قووەتی ئەوەم نییە ڕۆمانەکانی کاروان وا بە وردی پێداچوونەوە بکەم، ڕەنگە هەشمبێت، خۆم لێی نەداوە زۆر. بەس شایەنی خوێندنەوەیە، ئەشەدووی ئەوێ چێژ ئەبەخشێ.
ئەزموونی من لەگەڵ نووسینەکانی کاروان تایبەتە، هەرجارێ دەسم دابێتە کتێبێکی لە خوێندنەوەی نەوەستاوم، گرێی داوم، ئەمەشیان دوو سەد لاپەڕەیە، بە دانێ خەتمی ئەکرێ