ئاژاوە چۆن دەتوانێت بێدەنگ بێت؟
ئاسۆ سەڵاح
ئەگەر قورسایی بوون لە زماندا خۆی مانفێست بکات
ئەگەر هەلومەرج پێچەوانەی ناواخنی ئێمە بچەرخێت
گەر بێدەنگی بووە دواین کاردانەوەی خود خەفەیی
لەو ساتە بەدواوە دەکرێت شیعر لەدایک ببێت
شیعرێک کە ئاژەوە و گۆبەنی لەخۆی ئاڵاندبێت
وەلێ کپ و کەڕو و لاڵ خۆی بخزێنێتە زمانەوە
وەک بیەوێت شتانێک بڵێت کە نەشیاون بۆ وتن
ڕاهۆز لە ئاژاوەی بێدەنگدا
منداڵی و فانتازیاکەی
کەرامەت و شکۆی بوونی
عەشق و گرێچنی ڕێگای
ڕەنج و ناکامیەکانی
قوڵایی برینەکانی
باوکی و نەخۆشیەکەی
قورسای ژیان لەژێر خۆردا
بزەیەکی ناکام لەو بێدەنگییە قوڵەدا
“هەموو ئەمانە”
لە سادە گۆیدا مانفێست دەکاتەوە و
لە چەند شیعرێکدا بونیانی مێژووی خۆی دەدۆزێتەوە
کە بە کتێبی ئاژاوەی بێدەنگ دەزێت
خوێندنەوەی ئەم کتێبە پێشنیاری منە.