لێکهەڵوەشانەوەی پەیوەندییە خێزانییەکان
کاردۆست سەڵاح
لەم ڕۆمانەدا هەندێک لە برینەکانی کۆمەڵگا خراونەتە بەرچاو، لێکهەڵوەشانەوەی پەیوەندییە خێزانییەکان، نەمانی خۆشەویستی، کاریگەری خراپی شاشە و ئامێرە زیرەکەکان، پارە و هێزە مادییەکان خەریکن بڕست لەبەر ژیان دەبڕن. کوشتنی ئافرەتان لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا، تاکە چارەسەر و بەرەنگاریش بۆ ئەم هەمووە دەرد و برینە خۆشەویستییە، نوسەر بەزمانێکی شیرین و چیرۆکێکی جوان هەموو ئەمانەمان بۆ باس دەکات.