ڕانانێک بۆ گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە
پێشەنگ جەبار
“گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە “چیرۆكی “مارتا”دەگێڕێتەوە،كچێك لەكن داپیری گەورە بووە. مارتا شتێكی ئەوتۆ لەبارەی باوانیەوە نازانێت،جگە لەوەی دایكی بەگەنجی مردووە.ئەو بە منداڵی لای وایە باوكی شازادەیەكی توركە ،لێ هێدی هێدی لەگەڵ گەورەبوونی ئەم خەیاڵە ون دەبێت و بۆشاییی راستەقینە لێی دەردەكەوێت و هەر لەم سۆنگەیەیشدا لەداپیری زویر دەبێت ،چونكە راستی لێ شاردۆتەوە.بۆیە لەدوای مەرگی داپیری ،هەوڵ دەدات نیشانەگەلێك لەبنەماڵەكەی بدۆزێتەوە و لەم پێناوەدا ڕێی سەفەر دەگرێتە بەر.
هەر وا كەڕۆمانەكەم دەخوێندەوە بەردەوام لە خۆمم دەپرسی چۆن نووسەرێك دەتوانێت وەها كەسایتگەلێكی زیندوو،وەها وەسفگەلێكی سەرسامێنەر لەسروشت و وەها میتافۆڕگەلێكی بەرین و بەهێز بخولقێنێت …لە ڕاستیدا ڕۆمانە نوێیەكەی تامەزرۆ تێكەڵاوییەكە لەتتێمێكەوە باز دەداتە سەر تێمێكی دی لەگەڕانی ژنێكی گەنج بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەكانی ژیانی باوانی ،بەرەو پرسیارگەلێكی بەتاسە دەرباری بوونی مرۆڤ بەو حاڵەیشەوە ،سەرباری هەموو نائاساییبوونە بە دانستەكانی ،گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە بە تەواوی سەرنجی خوێنەر بۆلای ڕادەكێشێت”
بیۆگرافیاێكی كورتی نووسەر
سووزانا تامارۆ نووسەر و دەرهێنەری ئیتاڵی ،ساڵی ۱۹٥۸لە شاری تریێستێ لە دایك بووە.لەساڵی ۱۹۷۷لە خوێندنگەیەكی سینەمایی بڕوانامەی دەرهێنانی فیلمی وەرگرتەوە و چەندان ساڵ وەك نووسەر و ئیدیتۆر لە تەلەڤزیۆنی ئیتاڵیادا كاری كردووە .تامارۆ خاوەنی گەلێك ڕۆمان و چیرۆكی ناسراوە و كارەكانی وەرگێردراونتە سەر زۆربەی زمانەكانی دنیا .خاونی چەندین خەڵاتی ئەدەبیی ئیتاڵی و جیهانییە.