278452382_1029869300945487_6328210618085392873_n

2022/04/19

سوڕانەوەمان بەم ژیانەدا چەندە ترسناكە

براوەی دووەمی پێشبڕکێی ڕانانی کتێبی خوێندکارانی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی

شەنگین عەلی

هەندێک جار تەعالا ئەوەندە واجب و ئەركەكانی وانەی ژیانت لەسەر  بەئازار و تاقەت پڕوكێن دەکات دەگەیتە قۆناغێک، لە  خۆت و ھەموو ئەو وانانەش كە تێپەڕاندوون و ئەوانەش كە توند توند یەخەیان گرتوویت و ڕۆژانە بێھێز و بێحەوسەڵەت دەكەن و پارچە پارچە لە بوونت دەخۆن بێزار دەبیت، بە جۆرێک ھەرچی دەكەیی ھەنگاو بنێی، بەربەستەكان لابدەی ھەنگاوێك باشتر دەڕۆیی بەڵام ناتوانی بەردەوام بیت كە چیتر ھەنگاویش سوودی نامێنێت، ئیدی بوونت بە خەم بەڕێ دەكەیت، هەر بۆیەش جگە لە چاوەڕوانی بۆ میهری تەعالا هیچیتر و جودیی نابێت لەلات! بەڵام ئایا ئەوە ئازارە  بەرەو زەمینێکی وا دولبەر و پڕ تەفرەمان دەبات یان ئێمەین دەکەوینە ژێر کاریگەری فریوەکانی خۆمانەوە؟

من باش دەزانم، سوڕانەوەمان بەم ژیانەدا چەندە ترسناكە، بەڵام ئەوەش دەزانم گەر لەناو ئەم هەموو تەنھایی و سەختی و ناشرینی و درۆ جوانانەی ژیاندا نەبێت ھیچ كام لە ئێمە نابێتە مرۆڤێكی گەورە!

 ددان بە خۆداگرتنی ئادەمیزاد لە بەرامبەر هەموو ئەو کێشەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ژیاندا هۆکارە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو پارچە ونبوانەی لەمێژە لە دوویان وێڵە، کەوایە تاکە ڕێگە پشت بەستنی بەنی ئادەمە لەدوای تەعالا بە خودی خۆی و قبوڵ کردنی هەر گیر و گرفتێک کە هەیەتی ئاشت بونەوەمانە لەگەڵ خۆمان لەگەڵ ڕابردوومان چارەسەرە نەک خۆ بەدەستەوە دان و چۆک دادان، هەر وەک ئانا گاڤاڵدا دەڵێت: ( غەمگین بوون ئاسانترە لە شادبوون، خۆ بە دەستەوەدان ئاسانترە لە ڕوبەڕو بوونەوە، من  لە بنەڕەتەوە خۆشیم لە مرۆڤە).