کتێبێک پراو پر لە سامناکی
مارشاڵ سۆفیا
ژاوەژاو
لە نوسینی هاورێی ئازیزم جێگر بەختیارە
لە بلاوکراوەکانی نوسیارە
کەوا لە دوانزە کورتە چیرۆک پێک هاتوە
کتێبێکی پراو پر لە سامناکی و تراژیدیا کتێبێک کەوا خوێنەر ناتوانێ درێژەی پێ بدات و بە چەند جارێک هەموو چیرۆکەکانی بخوێنێتەوە کتێبێک کەوا دوای خوێندنەوەی چیرۆکێک راتدەگرێ ئەلێ بوەستە و ئەوەندە بەسە تەزوو بە مێشکت دێنێ و وات لێدەکات بیر بکەیەوە .
جێگر بەختیار نوسەری کتێبەکە کەوا دێت کەش و هەوایەکی سارد و سری بێ باران بۆ خوێنەر دروست دەکات بە بابەتەکانی ساردیەکی زۆۆر لەرزێکی سامناک ئەخاتە لەشی خوێنەرەوە وا لە خوێنەر دەکات کەوا بیری بۆ هیچ لایەک نەچێ و بیری تەنها لای چیرۆکەکە بێ .
کتێبی ژاوەژاو چەند کورتە چیرۆکێکی هونەریی لەخۆ دەگرێت کە دەتوانم بلێم بە گشتی بابەتی کۆمەلایەتی و سایکۆلۆجی و هونەریی سێکسیدان .
کەوا چیرۆکەکان بە زمانی سادە و دوور لە بێزاری خوێنەر دارژاون کەوا هاوسەنگی نێوان خوێنەر و بابەتەکەی راگرتوە و رێرەوی چیرۆکەکان بە روونی دیارن خوێنەر ناتوانێ دەستبەرداریان ببێ تاکوو دەگات بە کۆتایی لە کۆتایشدا ئەوەستێ و بیردەکاتەوە .
ئەم کتێبە منی بۆ زۆر رووداوی ناخۆش و یادگاری مندالی گەراندەوە ئەم کتێبە زۆۆر بابەتی خەوتووی لە مێشکی من بەخەبەر هێناوە “ ئتێبێکی رەنگاو رەنگی بەرگ رەشی واقیعی “
کەوا دوای تەواو بوونی ئەم قسەیەم بە کتێبەکە ووت لەبەر ئەوەی زۆربەی چیرۆکەکانی واقیعی خراپی ژیانن .