250487126_10224531685053309_1523276425719455610_n

2022/03/17

لەبارەی کتێبەکەی نیلس هاو

ڕەوا زەیدان
شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە
ناونیشانی کتێبێکی شاعیری دانیماریکی ” نیلس هاو ” وە کە ئالانی پەری لە دانیمارکییەوە کردوویەتی بە کوردی
” لە پێشەکی کتێبەکەدا وەرگێر دەڵێت نوسەرێک تا سەر ئێسقان سادە و سەرقاڵ بە مرۆڤایەتی ، شیعرەکانی
خەیاڵێکی فراوان و شێوازێکی تەنز ئامێز بۆ روانین لە مرۆڤی هاوچەرخ لە خۆ دەگرێت ”
بەگشتی کتێبەکە بەسەر سێ بەشدا دابەش بووە کە بەشی یەکەمی گفتوگۆیە لەگەڵ نوسەر و بەشی دووەمیشی کۆمەڵە وتارێکی نوسەرە بەشی کۆتایش چەند شیعرێکی هەڵبژاردەی نوسەری لە خۆ گرتووە
لە بەشی یەکەمدا کە گفتوگۆیەکی ۳ بەشییە نوسەر خاوەنی چەندین تێروانین و بۆچونی سەرنج راکێشە لە جێگەیەکدا دەڵێت : هەموو بەیانییەک کاتێک لە خەو هەڵدەستین و چاو لە هەواڵەکان دەکەین سەیر دەکەین جیهان تەواو رەش بووە ، خەڵکانێک یەکتری دەکوژن ، خەڵکێک سەرگەرمی کوشتنی یەکترین من تێناگەم بۆ ئەوەندە پەلەیانە یەکتری نەهێڵن ؟
هەروەها لە بارەی شیعرەوە نوسەر دەڵێت بۆ ئەوەی شیعرێکی باشمان دەست بکەوێت لێی تێبگەین ئەوا دەبێ ئەو شیعرە تەواو ئاوێزان بێ بە واتایەکی تر شیعر دەبێ لە شاعیرەکە زیرەکتر بێت . لەبارەی داهێنانیشەوە نوسەر خاوەنی بۆچونێکی تەواو جیاوازە کە دەڵێت : داهێنان تەنیا ئەوە نییە کە باسی رەشبینییەکانی جیهان بکەیت . بەڵکو داهێنان لەوەدایە باسی شتە جوانەکان بکەیت باسی ئەوینێک کە بەڵێ هەیە و مەحاڵ نییە . دەربارەی وەرگێرانیش نوسەر پێی وایە هەر شیعرێکی کە کراوەتە زمانێکی تر هەست دەکات ئەوینێکی تری هەیە و پێی وایە گرنگە شیعر تێکەڵ بە فەرهەنگەکانی تر ببێت لە کۆتایی گفتوگۆکەشدا نوسەر دەڵێت بەهیوای رۆژێک لە ڤیستیڤاڵێکی شیعری لە سلێمانی خۆم ببینمەوە