logo logo
  • سەرەتا
  • کتێبەکان
  • نووسەران
  • بلۆگ
  • کتێبفرۆشەکان
  • دەربارە
  • پەیوەندی

15112021831800 nmmn

2021/11/20

پیرۆزە نارین

بەڵێن ساڵح
گرنگە پێشانگاکانی کتێبمان هەبن، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە چەندێک بە دەنگی نوێ و یاخی ئاشنا دەبین. هەمیشە ئەو شیعرانە لە یادەوەری مرۆڤدا دەمێننەوە کە ڕاستگۆیانە و ڕاشکاوانە لەگەڵ خوێنەری خۆیاندا دەدوێن و دەبنە مایەی لێوردبوونەوەیەکی قوڵ.
نارین، لە کۆمەڵە شیعری “بەرەواژ”دا دەمانخاتە بەردەم خوێندنەوەیەکی جیاوازەوە لە دنیای شیعردا.
نارین، لە شیعرەکانیدا پێناسە باوەکان تێدەپەڕێنێت و ناسنامەیەکی لێوان لێو لە ئیستاتیکا و زمان و ڕۆشنبیری بۆ خۆی دروستدەکات.
بەختی خۆم دەفرۆشمەوە بە شارەوانی،
تا جادەکانی پێ قیرتاو بکەن!
یان دەنوسێت؛
وەک پارەی کۆنی لێھاتوە ژیانم،
لە ھیچ بانکێکدا ورد ناکرێتەوە!
نارین ، یەکێکە لەو نوسەرە ڕژدانەی دەخوازێت وێنە شیعرییەکانی بکاتە بابەتێکی نەرمی ئاخاوتن لە نێوان خۆی و ئێمەدا، بە زمانێک کە چۆڕ چۆڕ شیلەی شیعری لێدەتکێت.

بابەتی دیکەی بلۆگ

دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگە

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی کرۆکی تیشک

مردن کارێکی سەختە

تراجیدیای گێڕانەوە لە ڕۆمانی

شەبیحەکانی دەسەڵات دەبێ ڕازی بن

تێکشکاندنی یەک مانا

دەربڕینەکانی ناواخنی ئەم کتێبە وەک تەنزن

دار و دیوار دەمبەست ئەکرێن!؟

ڕۆمانی(گۆڕستانی سەگەکان)م خوێندەوە

ئەم ڕۆمانە ناوی خۆت بیر دێنێتەوە

نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.


دەربارە پەیوەندی Nûsyar’s Books
کتێبەکان نووسەران بلۆگ کتێبفرۆشەکان
ماف پارێزراوە
© 2019-2025