photo_2021-09-13_11-24-39

2021/10/25

هۆکاری براوەی کۆمەڵە چیرۆکی (لایۆرۆنا)

بەیان سەلمان و میران ئەبراهام

کۆمەڵە چیرۆکی ”لایۆرۆنا”مان لەناو بەرهەمە هاتووەکان هەڵبژارد، لەبەر چەند هۆکارێک: چیرۆکی ”لا یۆرۆنا”، کە چیرۆکێکی پۆلیسی ناو کۆمەڵە چیرۆکەکەیە، بەشێوازێکی جوان دارێژراوە و پاکنووس کراوە. زمانێکی ستاندارد بەکار هاتووە. لە کۆتاییدا گۆرانیەکی Letra de La Llorona ° Natalia Lafourcade کە بە بڕوامان بەهایەکی خستووتە سەر ناوەڕۆکی تێکستەکە. چیرۆکەکانی دیکەیش هەوڵن بۆ نیشاندانی ترس و تارمایی. بە بڕوای ئێمە ئەم ستایلی پۆلیسی و وێناکردنی کەشوهەوای سامناک لە چیرۆکنووسیندا زۆر سەرکەوتووانە لە چیڕۆکەکاندا بەرجەستە کراوە. چیرۆکەکان تایبەتمەندی و کاریگەریان دەگاتە خوێنەر، چونکە ئەم جۆرە لە کارکردن لەناو چیرۆکی پۆلیسی و ترس تەواو نوێیە. کارەکتەرەکان بە باشیی هەڵسەنگێدراون و نووسەر توانیویەتی لایەنی تاریک و پەنهان بەسەر ئەو جۆرە چیرۆکانەدا بسەپێنێت و هەر لەو فۆڕمەشدا، ڕووداوەکان و گەشەکردنی کەسایەتیەکان و ڕابردوویان دەردەکەوێت. ستایلی نووسینی ئەو چیرۆکانە نوێیە و بە داهێنان هەژمار دەکرێت، ئەمەش بەهایەکی گرنگە بۆ دەرکەوتنی دەنگێکی نوێ. هەروەها دیوێکی دیکەی چیرۆکەکان، نیشاندانی  دۆخ و هەلومەرجی ژنە. بەگشتی چیرۆکەکان لە قاڵب و کلێشەی نەریتی نین، نووسەر لەپاڵ گێرانەوە پۆلیسییەکە، بەها و بە پێگەی ژنیشی لە کۆمەڵگەی کوردی دەرخستووە.