چامە کتێبی نەمرەڕێ
هۆشەنگ قادر
جیهان له‌وه‌ته‌ی ده‌می كردووه‌ته‌وه ، شهكراوێكه ،
كه‌چی ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌بێته زهلكاوێكی بۆ گه‌نیو ،
ڕاستتر بێژم ….
بووه سوێراوی ده‌می مرۆڤ ، چه‌شنی كهفگرتوو ،
دڵت داگیرسێنه‌وه ، كه‌ون وه‌خته چاوی كوێربێ
ئه‌م چڕه دووكه‌ڵه له كوێوه دێته ده‌رێ .
شاعیر له‌و سه‌فه‌ر نامه‌یه‌یدا له به‌رده‌م ڕێگایه‌كی سه‌خت له زمان له كونج‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی ناو ناخی مێژوو دایه .
مێژوویه‌ك له‌وانه‌یه من و تۆ وا به ئاسانی نه‌یدۆزینه‌وه .
وه‌لێ ده‌توانم بڵێم شیعر به تامی مێژوو ،
زۆر بخوێنه‌وه تا زۆر بزانی… گوته‌ی هاوڕێ هیوا
شاعیر بوونی پێشه‌وا زیاد له مانایه‌ك زیاد له ڤیگهرێكه ، شیعر لای پێشه‌وا شۆڕبونهوهیه به ناو مێژوو به‌ناو سه‌رزه‌مینه نه‌ناسراوه‌كان به‌ناو هۆزو ئه‌و قه‌بیلانه‌ی كه له مێژه مۆدێرنه‌ته له بیریكردوون ، شۆربونهوهیه به ناو ناخی ئینسان ، ناو ناخی ئه‌وانی تر گه‌ڕانه هه‌م له سه‌ر زه‌وی هه‌م فه‌نتازیا هه‌م گه‌ردوون نامه گه‌ڕان به ناو ناخی ئه‌وانی تر ته‌نانه‌ت سنوری خه‌یاڵ لای پێشه‌وا بوونی نیه زه‌مین ماڵی بوونی هه‌موانه هایدگهریانه لێیبڕوانین شیعر لێره‌دا بوونێكی ڕه‌سه‌نه ، دازایینه ، بونی شیعریه‌ت ، بوونی پێشه‌وا لێره‌و له‌وێ ، له كوردستان ، له ئاسیا ، له ئه‌فریقیا ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكا …. ئیتر ڕێگاكه نه‌مره به‌رده‌وام هاوشێوه‌ی ئه‌و بوركانه‌ی خۆی ئه‌بدێت ده‌كاته‌وه پێشه‌وا چالاكه له ڕووی شیعریه‌وه ….
سه‌ره‌تا ڕوانینێكی خه‌یاڵیانه بۆ پیت دواتر بۆ ووشه و دواتریش بۆ شیعر .
ز ….
زه‌ڕڕه … زهڕڕهی كه‌ر … ئاخر زهڕڕهی كه‌ر ده‌نگی ناخۆشه كه خودا نه‌فره‌ت له ده‌نگی كه‌ر ده‌كا … شه‌وێكی هاوین كه‌ر به هێزی خۆی ده‌زه‌ڕێ ده‌نگی ده‌گاته حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ، فریشته‌كان له شیرنی خه‌وێكی قوڵ هه‌ڵده‌ستن ، به‌و نیوه شه‌وه سكاڵا لای خودا ده‌كه‌ن … بۆیه خودا نه‌فره‌ت له زهڕڕهی كه‌ر ده‌كات .
كاف ….
كوردستان پارچه پارچه ، هه‌نجن هه‌نجن كرا‌و له نێوان چڕنۆكی گورگ‌و چه‌قه‌ڵ له مێژه برینداره ، له مێژه خوێنی لێده‌تكێ به ئاسانی ئه‌و برینه قووڵه سارێژ نابێ ، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی كورد به‌رگه‌ی بگرێ .
وو
….. وو پیتێكه ، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له سه‌ره‌تای ووشه‌دا نانوسرێ ، له داخی ئه‌وه‌دا ناو گچكه ده‌كاته‌وه به سهبهتولكهیهكهوه ، وه ڕێ ده‌كه‌وێ .
گه‌شتێكی بێمانایه ،
جیهان سه‌رقاڵ بكه‌ین به ئایینه‌وه مرۆڤ بوونت بیربچێت .
زۆر بێمانایه به ئاو هه‌واو ئۆكسجین و تیشكی ڕۆژ خواردنی به‌رهه‌می زه‌وی بژێیت له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه بژێیت ، تێیدا گه‌وره بیت ، فام بكه‌یت ، بیر بكه‌یته‌وه ، سه‌رچاوه‌ی بینین و فكر‌و هێزی بازوت له زه‌ویه‌وه بێت ، زه‌وی ئه‌و سروشته‌ی دایكی دووه‌مانه … كه‌چی تۆزقاڵێك بڕوات به‌م جیهانه‌و به‌م زه‌ویه نه‌بێت ، خۆت هه‌ڵگری بۆ سه‌رزه‌مینێكی تر كه خودا نه‌بێ كه‌س نایزانێ چۆنه‌و چۆن نیه ….
وه‌ك بڵێین كه له سه‌ر زه‌وی گه‌وره ده‌بین ، یه‌كه‌م تیر‌و كه‌وان به‌ر زه‌وی بده‌ین واتای بڕوا نه‌بوون به‌م دونیایه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ژێین .
شیعره‌كانی پێشه‌وا له شه‌كر شیرنتر ، شه‌كر ته‌نها یه‌ك تامی هه‌یه ، ته‌نهاو ته‌نها ڕه‌گه‌زی پێكهاته‌ی شیرینیه ، شیعره‌كانی پێشه‌وا فره تامه ، فره ڕه‌گه‌زه له شه‌كر شیرنتر له هه‌نگوین خۆشتر له گوڵ جوانتر له زه‌وی فراوانتر چونكه سنور به‌زێنه گهردووننامهیه ، ئه‌فریقیه‌كان ، ئه‌مریكیه‌كان …وێژن سوپاس… سوپاس…. پێشه‌وا كه ئێمه‌ت له به شێكی كونجی ئه‌م جیهانه پان و پۆڕه له بیره ، ئێمه خۆمان خۆمان وا ناناسین كه‌چی تۆ دێیت ئیشڕاقمان بۆ دێنی و به سه‌رمان ده‌كه‌یته سه‌ر له‌نوی به یه‌كتریمان ده‌ناسێنێ ، گه‌شته شیعریهكانت ئیشڕاقو ووزه‌مان پێده‌به‌خشێ ، نه‌ك وه‌ك مسیۆنهرهكان نه‌ك وه‌ك ماركۆ پۆڵۆ ، نه‌ك وه‌ك جیمیس كلۆدیۆس ڕیچ ئه‌وان به مه‌به‌ستی بازرگانی و سیاسی گه‌شت ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام هی تۆ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیه ئاشتیه ، دڵنیام بینینی شوێنی ڕاسته‌قینه وه‌ك دیتنیكی موجه‌ره‌د تینویه‌تی تۆ ناشكێنێ ئاخر بونی خه‌یاڵ و فیكر ئیستیكاتره له دیتنی فیزكی ، به‌ڵێ ئاشتی وه‌ك نان وه‌ك ئاو وه‌ك هه‌وا پێویستیمان پێیه‌تی … سوپاس پێشه گیان ، كاكه‌ییه‌كانیش سوپاس بۆ ئێوه بۆ هه‌مووتان .
كه خه‌لیفه هارونه ڕه‌شید خۆی له شاعیرێكی كڵۆڵی داماو تووڕه ده‌كات پێشه‌وا ده‌بیته قسهكهرو نوێنه‌ری هه‌موو شاعیره‌كانی سه‌ر زه‌وی به ئه‌وانه‌ی ڕابردوو به ئه‌وانه‌ی داهاتووشه‌وه … پێشه‌وا وه‌ك نوێنه‌ری ڕه‌گه‌زی هه‌موو شاعیران ئه‌وه ئه‌و پیشه‌یه‌یه ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه كاكه‌یی وێڵه به دوایدا ، له كوێی جیهان شاعیرێك عاریفێك په‌نجه‌ی ناهه‌قی بۆ درێژ كرابێت پێشه‌وا له‌وێدا به جوابه ….. ئه‌ركی شاعیره به‌رگری له شیعریه‌ت بكات وه‌ك چۆن ئه‌ركی نیگار كێشه‌كانه وێنه‌و تابڵۆ دزراوه‌كانی هه‌موو جیهان بگه‌ڕێننه‌وه شوێنی خۆیان وه‌ك چۆن ئه‌ركی مۆسیقاره ئاوازه ڕه‌سه‌ن و دزراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێن و مه‌به‌ستی خۆی … ئاواش ئه‌ركی شاعیره شیعریه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه زادگهو خه‌یاڵی شاعیرانه‌ی خۆی …. پێشه‌وا ئه‌و جاویدانه‌ی ئه‌و قهقنهسهی وه‌ك بڵێین خودا كارێكی پێسپێردوه كه به فریشته‌كانی نه‌به‌خشیوه … ئه‌ركی پێشه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕهسهنیاتی شیعره بۆ ناو گوڵدانی كتابی شیعر ….. په‌یامێك مه‌گه‌ر له زیهنیه‌تی كاكه‌یی دابێت …. پێشه‌وا گیان ئه‌مانه‌ته‌كه بگه‌یه‌نه جێگا چش له ماندو بوونی ژیان …. ئیتر ژیان كورته به‌شی هه‌مووی ناكا.
دواجار ده‌ست خۆشی بۆ كاك پێشه‌وای شاعیر بۆ ئه‌م دیوانه جوانه‌ی .