242997084_911815639417521_4498056764058058440_n

2021/09/27

لەبارەی مرۆڤی هەرزان

ڕەوەند جیهانگیر هەورامی

(گۆران سەباح) بەم ڕۆمانەی ئاستی ئەدەبی کوردی سەرخستووە بۆ ئاستی ئەدەبی جیھانی.

ڕۆمانی (مرۆڤی ھەرزان) ڕۆمانێکی کوردی، جیاواز و سەردەمیانەیە کە پێشبینی داھاتوو دەکات، ئەمەش پیشەی نووسەری مەزنە کە دەبێت: « ئەوەی لە ڕابردوو پێیدا تێپەریوە و ئەزموونی کردووە، لە کونجێکی مێشکیدا بیپاڕێزێت، لە ئێستادا بژی و پێشبینی داھاتووش بکات. »

سەرەتای ڕۆمان گەڵێك نامۆ و تەلیسماوییە! لە سەرەتاوە خوێنەر ھەست دەکات لە فەزایێکی جیاوازدایا، پاش ئێستێك لە خوێندنەوە،خوێنەر تێدەگات زەمەنی ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٨٥ دا ڕوودەدات! ژمارەی مرۆڤەکان لە گۆی زەوی ١٤ ملیار کەسە! تەکنەلۆژیا بەشێوەیێکی سەرسورھێنەر ،پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە! شتانگەلێک دەبینین کە لەم زەمەنی ئێستا بوونیان نیە، یاخود نەبینراوان. وەك: تۆپە بکوژەکان، پۆنھانەکان، تەنانەت ڕۆژی دەسکرت درووستکراوە! ژیان لەسەر مەریخ پێکھێنراوە! …..ھتد ئاماژەپێدانی من بۆ ئەم شتانە، تەنھا سەرنج راکێشانی خوێنەرە بەرامبەر فەزایی ڕۆمانەکە. ئەوەی گرنگە و کڕۆکی بابەتەکامانە، ئەو بارودۆخە تەلیسمەیە کە لە فەزای ڕۆماندا ڕوودەدات.

نووسەر لە گۆشە نیگای سێیەمەوە توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە گێرانەوە پێشکەش بکات. گێڕانەوە بە ڕاناوی کەسی سێیەم یەکێکە لە تەکنیکە ورد و سەختەکان، دەبێت نووسەر ووردبینانە بچێتە نێو ناخ و بیرکردنەوەی کارێکتەرەکان، بە قووڵی لێیان بکۆلێتەوە، دەنا لە کاتی گێڕانەودا دەشێ خوێنەر بە لاڕێدا ببات.

زانا و دانایانی نێو ڕۆمان بەھۆی ئامێرە پێشکەوتووەکانیانەوە، گەشت دەکەن بۆ جیھانی دوای مردن!

بەو مەبەستەی ڕێگا چارەیێك بدۆزنەوە لە بەردەم ئەم خۆکوژیە کە باڵی بەسەر مرۆڤایەتی کێشاوە. لە جیھانی دوای مردن دا ئەو ھەڵانە دەبینن، کە کارێکتەرەکان ئانجامیان داون، بەھۆیانەوە ئازار دەدرێن. یەکێك لەوانە بە نموونە دێنمەوە؛ جوان ھەڵسووکەت نەکردن بەرامبەر دایباب (دایک و باوک)، لە جیھانی دوای مردنی ڕۆمانەکەدا بەھۆیەوە ئازاردەدرێن، کە ئەمەش لە خۆیدە ڕۆمانێکی ئەخلاقیە و دەیەوێت مرۆڤ لە ھەرزانیدا دەربێنێت و خاوەن شکۆ و پێگەی خۆی بۆ دانێت و رەفتاری جوان بکات.

(گۆران سەباح) لە کلتوورێکی نێر سالارانەوە دەرچووە و کارێکتەری سەرەکی ڕۆمان، کچێکە بە ناوی: “شووشە” کە ئەو دامەزرێنەری پڕۆژەی گەشتی جیھانی دوای مردنە.

ڕۆمانێکی کورت و فەلسەفی، کە بە زمانێکی تایبەت نووسراوە و ئالۆز نەکراوە بۆ تێگەیشتن، ڕۆمانێکی کورت و بووخت، بێ ھیچ درێژداڕیێک . نووسەر سەرنجراکێشانە نووسینەکەی داڕشتووە و وێنە دەخەتا پاڵیان، ئەمەش کارێکی ئاسان نیە ئەفراندن و درووستکردنێ وێنە بۆ شتێك، کە نەبینرابێت و زادەی خەیاڵ بێت . زۆرجار خوێنەر رادەوستێنت بۆ راماێنێک، لەو پڕسیار گومانانەی نووسەر دەیوروژێنت. ڕووداوەکانی (مرۆڤی ھەرزان) فرە شوێنە: بۆشایی ئاسمان، ھەولێر، نیویۆرک، پاریس، تاران، چەندان شوێنی تر. بەمەش گۆران سەباح کورد کوردستان دەباتاوە ئاست وڵاتانی جیھان

(گۆران سەباح) لە نووسینێکدا شی دەکاتەوە، کە بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانەی پشتی بە ئەو دەق و تەوارانە بەستتوە، لە “کتێبی ستایشەکان” ی (ڕێبوار سیوەیلی) دا ھەن