پەیامی شاعیر سەباح ڕەنجدەر
پەیامی شاعیر «سەباح ڕەنجدەر» بۆ کتێبی « پەیامبەرێک کە خوداکەی ئەوی لە خۆی تاراندبوو» لە نووسینی ڕەزا بەراهەنی و لە وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شنە نووری و زاری
سڵاوتان لێبێت
من هەموو کتێبە ئەدەبییەکانی وەشانی نووسیارم خوێندۆتەوە. من تەنیا ئەدەب دەخوێنمەوە و کەمتر چەشنەکانی دی دەخوێنمەوە. دوا کتێبتان کۆشیعری ڕەزا بەراهەنی کە کۆشیعرێکی زۆر جوان و دانسقەیە. شنە خان و زاری کوردییەکی قوڵییان بەکارهێناوە، توانیویانە پەیوەندی نێوان وشەکان بدۆزنەوە و هێز بدەنە وشە. ڕەزا بەراهەنی هەم شاعیرێکی گەورە و هەم ڕۆشنبیرێکی گەورەی فارسە، ڕاستە بە زمانی فارسی دەنووسێت و زمانێکی گەورەی دونیا نییە، بەڵام بەراهەنی یەک لە شاعیرە هەرە گەورەکانی دونیایە بە وەرگێڕانی کارێکی باشتان کردووە و بە ئێمەتان ناساند. پیرۆزبایتان لێ دەکەم. بە هیوای ئیشی جوانتری نووسیار بخوێنمەوە.
تێبینی: ئەم پەیامە بە شێوازی دەنگیی شاعیر سەباح ڕەنجدەر بۆ وەشانی نووسیار ی ناردووە