450723328_790381562937013_2829601835370421377_n

2021/07/15

تکایە بە نیانیی خۆتان لێمان وەربگرن

ئالان پەری

 

هەموو کاتێک هەستم کردووە چاپکردنی هەر کتێبێک ریسکە! یان ناوبانگی خۆی وەردەگرێت یان ون دەبێت. ئەم کتێبە یەکێکە لەو ریسکە جوانانەی نووسیار کە لە قوڵایی هەست و بیری خۆمان وامان داناوە کە باشترین کاری وەرگێڕانە بۆ ڕەزا بەراهەنی. ناسینی ئەم شاعیرە دەبێتە مایەی دووبارە بیرکردنەوە لە تێگەیشتنی ئێمە لە شیعر و لە بوون، هەروەها تێگەیشتنمان بەتایبەت بۆ شیعری فارسی دەگۆڕێت.

ئەم هەوڵە بۆ پێشکەشکردنی ئەم کتێبە وامان لێ دەکات ئەم کتێبە وا ببینین کە هێندە جیاواز و بوونگەرایییانەیە وا کار لەسەر هزر و ئازار و ئەندێشە دەکات.

سوپاس بۆ خاتوو شنە نوری و زاری کە بەهەمان گیانی شێتانە و حەزی نووسیار هەستان بە وەرگێڕانی شیعری سەرجەم کتێبە شیعرییەکانی لەگەڵ باسێکی شەست لاپەڕەیی لەبارەی هزر و ڕێباز و یاخیبوونی بەراهەنی بۆ شیعر و زمان و وێنە شیعرییەکان. ئەگەر ئەمە ریسک نییە، ئەدی چی ریسکە؟ دڵنیام لە کاری ئەو دوو گەنجە جوان و خەمخۆرانە بۆ شیعر.

بە سەختی پێشنیاری خوێندنەوەی دەکەم بۆ ئێوە.