ڕیڤیو بۆ ڕۆمانی مرۆڤی هەرزان
زریان ڕەحیم
.جوان، نوێ، کورت، پوخت، خەیاڵ فراوان، ئازا
نووسەری خەیاڵ فراوانم زۆر خۆشدەوێت، چ جا ئەو نووسەرە کورد بێت! کاک گۆران دەست و خامەت دەگوشم بۆ ئەم بەرهەمە جیاواز و جوانە
.
ڕۆمانەکە باس لە ساڵانی داهاتوو دەکات، دیاردەیەکی زۆر سەیر ڕوودەدات!
خەڵکی بەلێشاو خۆیان دەکوژن! بە ملیۆنان کەس لەسەر باڵەخانە بەرزەکان خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن!
هۆکاری پشت ئەم بێزار بوونەی مرۆڤ لە ڕووحی خۆی دەبێ چی بێت کە بە خۆکوشتن کۆتایی دێت؟ ئەی چارەسەر! ئەگەر هەیە دەبێ چی بێت؟
.
مرۆڤی هەرزان ڕۆمانێکی فەلسەفییە، باس لە لەدەستدانی بەهاکانی بەسروشت هێشتنەوەی مرۆڤ دەکات، باس لە کوژانەوەی گەرم و گوڕی مرۆڤ دەکات، باس لەوە دەکات کە مرۆڤی بێ خەون و ئامانج، مرۆڤی هیلاک، مرۆڤی دوور لە سروشت، دوور لە بەها مرۆڤایەتییەکان لەوانەیە بگاتە کوێ!؟
.
بەگشتی کتێبێکی ئاسان و بەچێژە ئەگەر با سادەیی بخوێنرێتەوە، زۆر فەلسەفییە ئەگەر بە قوڵی و تێفکریینەوە بخوێنرێتەوە، هەموو شتێکی کتێبەکە بۆ من جوان بوو تەنها بەڕای من پێم وایە دەکرا کۆتاییەکەی جوانتر بێت.
نمرەبەندی من : .٩/١.
نمرەبەندی Goodreads:
٤.٧٥/٥
.لە ٤ دەنگدەر