سەبارەت بە فەلسەفەی بوونگەرایی
سۆران ئازاد
کارێکی زۆر گرنگ و جوانی شاعیر و وەرگێڕ (ئالان پەری) سەبارەت بە فەلسەفەی بوونگەرایی سۆرن کیەکەگۆردی دانیمارکی، ئەو فەیلەسووفەی گوتاری بوون و ژیانی لە ئاست گوتاری مێژوو و ئایدیاڵیزم بەرز کردەوە. کیەکەگۆرد ناسینی ژیان و بوون دەکاتەوە بە ئەرکی فەلسەفە، خۆشحاڵم کە بە نووسینی پێشەکییەک بەشدارییەکی بچووکم لەو کتێبە گرنگەدا کردووە.
دوو وتەی کیەکەگۆرد لە کتێبەکە:
”بۆیە لێرە دانیشتووم. هەموو شتێکی دەرەوە لە جوڵە دایە، کۆمەڵگە بەدوای شەپۆلەکاندا دەڕوات، هەر کەسێک دێت باس لە فیداکاری ژیان بە خوێنی خۆی دەکات و لەوانەیە بەڕاستی ئەوەش بکات کاتێک پاڵپشتیی لە خواوە وەردەگرێت. منیش لە ژوورێکی هێمن و ئارامدا دانیشتووم (ڕاشکاوانە دەڵێم بێباکم سەبارەت بە بابەتەکانی کۆمەڵگە). من بە تاکە مەترسییەک ئاشنام ئەویش: باوەڕدارییە.”
“چەندە شانازییە لە کەرەستەی زیودا نان بخوێت، کاتێک ئەوانی تر برسیانە؛ لە کۆشک و تەلارەکان بژیت لە کاتیکدا چەندەها خەڵک بێ شوێن و ماڵن، زانا بیت لە کاتێدا چەندین نەخوێندەوار هەبن و نابن بە شت، ببیتە خاوەن ناو و ناوبانگ لە کاتێکدا بە هەزاران ڕێگەیان لێ دەگیرێت بێنە پێش: ئەمە چ شانازییەکە؟!”
وەرگێڕانی
Alan Pary