چیرۆکی وێنەی سەر بەرگی کتێبی خودنووسینەوەی ژنان
زوبه‌یده عه‌لی، ته‌مه‌نی ٦٠ شه‌ست ساڵه، خۆی، خانه‌واده‌كه‌ی و ١٠ كوڕ و كچی كه هاوسه‌رگیریان كردووه و ٢٥ كوڕه‌زا و كچه‌زای خۆی شاری كۆبانیان به‌جێهێشتبوو له كه‌مپی عه‌ربه‌ت ده‌ژیان له باشووری كوردستان.
زوبه‌یده، له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا تاتووی كردووه، ده‌سته‌كانی تاتووی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت ده‌ستی چه‌پی. هه‌روه‌ها هه‌ندێك تاتوی بچكۆله له‌سه‌ر چه‌ناگه‌یه‌تی. هاوسه‌ره‌كه‌ی نوح شاهین، ده‌ڵێت ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌موو پیاوه‌كان حه‌زیان له ژن ده‌كرد كه تاتوی پێوه‌بێت. زوبه‌یده تهمهنی١٣ ساڵان بووه كاتێك له‌گه‌ڵ نوحی ته‌مه‌ن بیست ساڵه هاوسه‌رگیریان كردوه.
جودی هێڵتن، كاتێك ئه‌م فۆتۆیانه‌ی گرتووه كه ئه‌وان له كه‌مپی عه‌ربه‌ت بوون له جانیوه‌ری ٢٠١٥دا، زوبه‌یده له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له خێمه‌یه‌كدا ده‌ژیان. ئه‌وان له‌گه‌ڵ گروپێكی تری پهبانهری خه‌ڵكی كۆبانی ڕایان كردبوو دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی كرده سهركۆبانی و شه‌ڕی نێوان داعش و كورد ده‌ستی پێكردبوو.
***بۆ زیاتر بینینی تەواوی وێنە فۆتۆگرافییەکانی جودی هێلین سەردانی ئەم لینکە بکەن.