ئەم کتێبانە بۆ ئەو خوێنەرانەیە کە دەیانەوێ باشتر بە ئەدەبی خۆیان ئاشنا بن، بۆ ئەو خوێنەرانەیە کە نووسەرانی دڵخوازی خۆیان لە ڕێی چەند دیدارێکی بەهێز و کاریگەرەوە دەبینن. هەر بۆیە بڵاوکراوەکانی نووسیار بە سەختی ئەم دوو کتێبە پێشنیاری خوێنەرانی خۆی دەکات.
دەستخۆشی بۆ ڕۆژنامەنووس شاخەوان سدیق بۆ هەوڵ و ماندووبونی بە هەردوو کتێبەکە. ئەم پرۆژەیەش هەڵگری کتێبێکی ترە ئەویش چێژی خوێندنەوە کە بەداخەوە #بڵاوکراوەکانی_نووسیار فریای نەکەوت بڵاوی بکاتەوە. هەر بۆیە ئێمە بە سیانەکەی چێژی ئەدەبی کوردی ناوی دەبەین.
ئێستا ئەم کتێبانە لە سەرجەم کتێبخانەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەنرخێکی زۆر گونجاو دەستدەکەوێت.
خوێندنەوەیەکی باش بۆ هەموو لایەک.
دەستەی بڵاوکاری بڵاوکراوەکانی نووسیار