پوختەیێک لە کتێب

 ئەم کتێبە پێکهاتووە لە گفتووگۆیەکی سێ بەش و چەند وتارێکی ئەدەی و لە کۆتایی کتێبەکە خەرمانێک لە باشترین شیعری نیلس هاو کراونەتە کوردی کە هەشت شیعری نویی تری لە خۆ گرتووە کە لە چاپی یەکەمدا نەبووە.

له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە ئالان پەری دەڵێت:  

” لەمێژە شاعیری دانیمارکی (نیلس هاو) دەناسم. کاتێک بۆ یەکەم جار پێکەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا لە کۆڕێکی DansishPEN کۆڕێک كه‌ بۆ وێژەوانانی کورد لە تاراوگە ڕێك خرابوو، بەشدار بووین، لەوێ وەک میوانێک لەگەڵ چەند شاعیرێکی دانیمارکيدا شیعری خوێندەوە، لەو کاتەوە ناسینێکی دۆستانە و ئەدەبیانە پێکەوەمان دەبەستێته‌وه‌. بە هیوام ئەم هەوڵە بچووکەی من، ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى خوێندنەوەیەکی جیاواز بۆ ئه‌م شاعیرە بکرێت، شێوازە قووڵ و دووربینییەکانی بۆ شیعر و جیهان و کەسەکان لە نزیکەوە تاوتوێ بکرێت، هەروەها دەروازەیەک بێت بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێنەری کورد بە ئەدەبی ئەوپەڕی باکوور و، تايبه‌تتريش ئه‌ده‌بى دانیمارکى.”

لەم چاپه‌ نوێيه‌دا، لەگەڵ پێداچوونەوەیەکی وردى سەرجەم کتێبەکە، هەشت شیعری نوێی شاعير (نیلس هاو) زیاد کراون کە شایانی تێڕامان و خوێندنەوەن.

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند