نیلس هاو
ژمارەی بابەتەکان: 1
نیلس هاو شاعیر و چیرۆکنووسی دانیمارکی، لەدایکبووی ١٩٤٩یە. زیاتر وەک موسافیرێک دەژی و چەندان گەشتی ئەدەبیی کردووە کە دیارترینیان گەشتەکانی ئەورووپا، ئاسیا، باکوور و باشووری ئەمەریکا و ئه‌فریکا بوون. لە شیعرەکانی ئەودا دیدێکی تەنزئامێزانە بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرەکەی دەبینین. کارەکانی بۆ چەندان زمانی جیهانی وەرگێڕراون. تا ئێستا شه‌ش دەفتەرەشیعر و سێ کۆمەڵەچیرۆکی بە چاپ گەیاندووه‌، خاوەنی چەندان خەڵاتی وێژەیییە. ئێستا لەگەڵ هاوسەرە پیانۆژەنەکەی (کريستینا بیورکوی)دا لە کۆپنهاگنى پایه‌تەختی دانیمارک ده‌ژين.