پوختەیێک لە کتێب

دیوانی هایکۆی کوردی.

ئەم دیوانە “٦۰۰” هایکو لە خۆدەگرێت و لەناوەوە لە سێ کتێب پێکدێت. کتێبی یەکەم بەناونیشانی (پژمینی گوڵ) بەگشتی هایکو سروشتییەکان و ڕەگەزەکانی دەگرێتەوە. کتێبی دووهەم بەناونیشانی (عاشقێک میزەڵان دەفرۆشێت) بەگشتی هایکو مرۆییەکان و…هتد دەگرێتەوە. کتێبی سێهەم (هەنگێکم لەکاتی پێوەدان) هایکو ئیرۆتیکی و پۆرنۆگرافییەکان دەگرێتەوە. لەگەڵ نووسینێکی گرنگ و پایەخدار بەناونیشانی (باسێک لەسەر هایکو و ئەدەبی ژاپۆنی) کە زۆر پێویستە بۆ گشت خوێنەران بۆ شارەزابوون لەسەر هایکو. هەروەها لە دیوانەکەدا نووسینێکی “ملکۆ ئەحمەد” هەیە، بەناونیشانی (تەکنیک و بابەت) لە هایکوەکانی “سەردار نۆڕێ”دا.

هەندێک لە هایکوکانی ئەم کتیبە:

ئینجانەی هایکو

ورد بوونه‌وه‌ له‌ خه‌نده‌ی باخ

(١)
هه‌ڵاڵه‌باران،
باخچه‌ی پڕ له‌ شیله‌ و بۆن-
پژمینی گوڵ!

(٢)
خۆ بەردەکانیش مانەوە،
گوڵەکان هەڵوەرین و-
تۆویان جێهێشت!

(٣)
ئەڤیندارانە،
لێكئاڵانی پەنجەکانیان-
درەختەکانی ئەمبەر و ئەوبەر شەقام!

(٤)
چەشنی گەڵایێ،
زیندووم و ڕۆژێ دێم بۆ-
کەناری وەرین

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار