پوختەیێک لە کتێب
دیوانی هایکۆی کوردی.
ئەم دیوانە “٦۰۰” هایکو لە خۆدەگرێت و لەناوەوە لە سێ کتێب پێکدێت. کتێبی یەکەم بەناونیشانی (پژمینی گوڵ) بەگشتی هایکو سروشتییەکان و ڕەگەزەکانی دەگرێتەوە. کتێبی دووهەم بەناونیشانی (عاشقێک میزەڵان دەفرۆشێت) بەگشتی هایکو مرۆییەکان و…هتد دەگرێتەوە. کتێبی سێهەم (هەنگێکم لەکاتی پێوەدان) هایکو ئیرۆتیکی و پۆرنۆگرافییەکان دەگرێتەوە. لەگەڵ نووسینێکی گرنگ و پایەخدار بەناونیشانی (باسێک لەسەر هایکو و ئەدەبی ژاپۆنی) کە زۆر پێویستە بۆ گشت خوێنەران بۆ شارەزابوون لەسەر هایکو. هەروەها لە دیوانەکەدا نووسینێکی “ملکۆ ئەحمەد” هەیە، بەناونیشانی (تەکنیک و بابەت) لە هایکوەکانی “سەردار نۆڕێ”دا.
هەندێک لە هایکوکانی ئەم کتیبە:
ئینجانەی هایکو
ورد بوونهوه له خهندهی باخ
(١)
ههڵاڵهباران،
باخچهی پڕ له شیله و بۆن-
پژمینی گوڵ!
(٢)
خۆ بەردەکانیش مانەوە،
گوڵەکان هەڵوەرین و-
تۆویان جێهێشت!
(٣)
ئەڤیندارانە،
لێكئاڵانی پەنجەکانیان-
درەختەکانی ئەمبەر و ئەوبەر شەقام!
(٤)
چەشنی گەڵایێ،
زیندووم و ڕۆژێ دێم بۆ-
کەناری وەرین
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی مەراق د. کوردی مستەفا
- كتێبێك بۆ زانیاری و شارەزابوون لە سەر شیعری ” هایكۆ ” بڵاودەكرێتەوە کوردسات مەگەزین
-
ڕانانێکی کورت بۆ کتێبی: کەوتنەخواروەی مەراق کامەران گەردی
-
كتێبێك بۆ مێژووی هایكوی كوردی له داهاتوودا ڕێزان حەسەن
-
کتێبی دونیای هایکو مارشاڵ سۆفیا
-
خوێندنەوەی کتێبی کەوتنەخـوارەوەی مەراق سۆران هاندید
-
زۆر بخوێنەو زۆر بزانە هاوڕێ هیوا
-
نووسین به تیشكی ئهستێره سەردار قادر 1-2
-
نووسین به تیشكی ئهستێره سەردار قادر 2-2