پوختەیێک لە کتێب

براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢١ – بواری ڕۆمان: ڕەوا زەیدان بۆ ڕۆمانی ( مەرگی نادیار)

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە ڕەوا زەیدان ده‌ڵێت:

بردنەوەی خەڵاتی نوسیار، بۆ من چێژبەخش و تایبەت بوو. هەموو ماندووبوونی ماوەی نووسینی ڕۆمانەکەی لەیاد بردمەوە. بەتایبەت کاتێک زانیم، دوو نووسەری گەورەی کورد ( بەیان سەلمان و میران ئەبراهام) هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕۆمانەکەم کردووە. بێگومان بردنەوە چێژێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەت کاتێک دەچیتە ناو کێبڕکێوە. لەهەمان کاتدا لەمەودوا ئەرکی سەرشانم قورستر دەبێت، دەبێت ئیدی بە بەرپرسیارێتی زیاترەوە کۆشش بۆ نووسین بکەم. شێرکۆ بێکەس دەیگوت: ( هەتا گەڵایەک دەنوسم، دارستانێک دەخوێنمەوە. ) ئیدی دەبێت پێش نووسینی گەڵایەک، دارستانێکی چڕ و پڕم خوێندبێتەوە. لێرەوە جارێکی تر سوپاسی ستافی نووسیار و لیژنەی دادوەرە بەڕێزەکان دەکەم، ماندووبوونیان جێگای رێز و پێزانینە. هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

هەروەها لە بارەی ڕۆمانی مەرگی نادیار وتی:

ناوەرۆکی ئەم ڕۆمانە بەسەر دوو بەشدا دابەش دەبێت. بەشێکیان باس کردنە لە چارەنوسی چەند لاوێک کە بەڕوداوێکی نادیار دەگیرێن و لە زینداندا رووبەرووی چەندین چیرۆک و خەونی تەمومژاوی دەبنەوە. بەشێکی دیکەشیان گێڕانەوەی بەسەرهاتی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردە بە تێکەڵ کردنەوەیان لەگەڵ رفاندن و دەستگیرکردنی لاوەکان. ئەم ڕۆمانە یەک گێڕەڕەوەی هەیە و چەند فۆرمێکی جیاواز لەنوسینیدا بەکارهاتووە.

چەند دێڕێک لە کتێبەکە:

گوێـی لـە دەنگێـک بـوو گوتـی: »خانووەکـەی بسـووتێنە!« خانووەکەیـان سـووتاند. ئاگــر ئاســمانی گەڕەکەکــەی داپۆشــی، هــاوار و ناڵـەی ژالیـا مـاڵ بـە مـاڵ دەڕۆييشـت. لـە دەرگاکانـی دەدا. قیــژە و پاڕانەوەکانــی دەنگیــان دەدایــەوە. کــەس بــە خەبــەر نەهــات و کەســیش خــۆی تــێ نەگەیانـد. ئاوایـە ئـەم شـارە، لـە تەنگانـەدا بـه جێـت دەهێڵـن.

شــەقام بــە شــەقام و کــۆڵان بــە کــۆڵان دەڕۆم. نمەیــەک بــاران دەبارێــت، بۆنــی خــۆڵ و بــاران تێکــەڵ دەبــن، بۆنێکــی خــۆش و ئارامکــەرەوەی هەیــە. ئــەوەی نیگەرانــم دەکات، ئەوەیــە بۆنــی خۆشەویســتيی لــێ نایــەت. هەنــدێ جــار دەڵێــم خەڵکــی ئــەم شــارە پــڕن لــە هەســت و  وشــەی جــوان، بــە مانــای بەتاڵــەوە.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار