پوختەیێک لە کتێب

نامیلکەوتاری «حیکایەتخوان: چەند ڕامانێک دەربارەی کارەکانی نیکۆلای لیسکۆڤ» یەکێکە لە گرنگترین نووسراوەکانی سەدەی بیست دەربارەی تیۆر و ڕەخنەی ئەدەبیی و ئێستاتیکیی و پەیوەندییەکەی بە سیاسەتی ڕزگارییبەخشەوە. هەروەها یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و قووڵترین نووسراوەکانی بنیامین کە وەک پردی پەیوەندیی نێوان فۆرمی گێڕانەوە، ژیانی کۆمەڵایەتیی و بوونی تاکەکەس دەجووڵێتەوە. ئەم وتارە هاوكات وەك حەكیمێكیش بینراوە كە گەلێك وانە و ڕاوێژی بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ پێیە. بەڵام دەبێت ئەوەشمان بیر بێت ئەم وتارە پەیوەندیی بە زۆر وتاری دیكەوە هەیە كە پێشتر نووسراون و هاوكات لەم كتێبەدا خراونەتە بەردەستی خوێنەر. جگە لە لێکۆڵینەوە بەناوبانگەکەی بنیامین بەناوی «قەیرانی ڕۆمان» کە بووەتە بنچینەی تیۆری ڕەخنەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆمان، خوێنەر بەر كۆمەڵە وتارێكی وەك «بومەلەرزەى لیشبۆنە» و «دادگاییكردنی ژنەجادووگەران» و هتد دەکەوێت.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار