
واڵتەر بنیامین
ژمارەی بابەتەکان: 1 واڵتەر بنیامین: فەیلەسوف و ڕەخنەگری کولتووریی، لە ساڵی ١٨٩٢ لە خێزانێکی بازرگانی جوو لە شاری بەرلین لەدایکبوو، هاوڕێ و مامۆستای تیۆدۆر ئادۆرنۆ بوو. هاوڕێ و هاوکاری زیگفرید کراکاوەر و بێرتۆلت برێشت بوو. هەروەها وەرگێڕی بەرهەمەکانی ئۆنۆرە دو بەلزاک، شاڕڵ بودلێر و مارسێل پروست بوو بۆ زمانی ئەڵمانیی. لەگەڵ هاتنی نازییەکان بۆ دەسەڵات بنیامین ئەڵمانیا بەرەو پاریس بەجێدەهێڵێت و تا کاتی داگیرکردنی فەڕەنسا لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لەوێ دەمێنێتەوە. ساڵی ١٩٤٠ ناچار دەبێت بەرەو سنووری ئیسپانیا ڕابکات و لەوێ لەلایەن پۆلیسەوە دەگیرێت و هەڕەشەی ڕادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا لێ دەکرێت. هەر لەسەر سنوور کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.