پوختەیێک لە کتێب
ئادۆرنۆ کاتێک باس لە سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمیی بەرهەمی هونەریی دەکات، لە چەمکێکی فەلسەفی کەڵک وەردەگرێت بە ناو مۆناد.
مۆناد چییە؟
مۆناد یان گەوهەری پاژ لە فەلسەفەی متافیزیکیی لایبنیتس دا، دەرخەرێکی باشە بۆ سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمیی بەرهەمی هونەریی.
لە فەلسەفەی متافیزیکیی “لایبنیتس دا ” مۆنادەکان بریتین لە کۆی ئەو پاژە سادە و ساکارانەی کە گشتەکان ساز دەکەن و ڕێکیان دەخەن، بەمەوە هەر پاژێک دەرخەری تەواوی جیهانە، بەو مانا هەر پاژێک پێناسە و دەرخەری ئەو گشتەیە کە بۆ خۆیشی بەشێکە لێی، بەمەوە پێکهاتەی پاژەکانیش هەمان پێکهاتەی بابەتی گشتییە، بۆیە بەراوردی بەرهەمی هونەریی بە چەمکی مۆناد لای ئادۆرنۆ تا ڕادەیەکی زۆر گەوهەری دەقی هونەریی بە باشی دەردەخات، چونکە پێوەندیی دیالکتیکی بەرهەمی هونەریی و بابەتی گشتیی، هەمان پێوەندیی دیالکتیکی مۆناد و بابەتی گشتییە، بەو مانا دەقی هونەریی، لە گەڵ ئەوەدا کە دەبێتە بەشێک لە بابەتی گشتیی و جیهانی دەرەوەی دەق نیشان دەدات لە هەمان کاتیشدا بۆ خۆی پێکهاتەیەکی ئۆتۆنۆمیخواز و جیهانێکی سەربەخۆی هەیە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
لەبارەی مۆنادۆلۆژی دەق جەلال حەسەن پوور
-
بەر ویروو مۆنادۆلۆژی سابیر عەزیزی
-
ئاوردانەوەیێک لە سەر کتێوی مۆنادۆلۆژیای دەق شیوا موزەفەرییە