پوختەیێک لە کتێب

نۆڤلێتی (کۆتر) لە ساڵی ١٩٨٧ـدا بڵاو بووەتەوە. چیرۆکێکی ئایرۆنی-کۆمیدییە دەربارەی دەرگەوانی بانکێکی پاریس دەدوێت، کە لە ناوەڕاستی تەمەنیدایە. کاتێک لە ڕۆژێکی هاویندا کۆترێک لە دەرەوەی دەرگەی ئەپارتمانەکەی دەردەکەوێت، ئیتر ژیانە بێڕووداوەکەی دەگۆڕێت بۆ کابووسێکی پەژارەمەند.

***

”لە درێژەی ئەم سەرکێشییە بچووکەدا، پێدەچێت چیرۆکەکە زۆربەی ئەو پەیوەندییانە بنیات بنێت، کە مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ جیهاندا درووستی بکات. توانای لەڕادەبەدەری زویسکیند کاریگەرییەکی سەرسووڕهێن و بەهێز دەهێنێتە ئاراوە.”

– گۆڤاری (نیویۆرکەر)

”چیرۆکێکە لە پێویستییەوە بەرهەم هێنراوە. مەتەڵێکە لە نێوان ترس و ژیاندا. ئاخر کۆترێکی خراپە “کە بوونی خۆی وەکوو کۆتر لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر پێچەوانە دەکاتەوە.” بەڕێز نوێل لە ناکاو تووشی شۆک دەبێت و دەبینێت ژیانە گاڵتەجاڕانەکەی لە مەترسیدایە.”

– گۆڤاری (شپیگل)

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار