پاتریک زویسکیند
ژمارەی بابەتەکان: 2
پاتریک زویسکیند لە ساڵی ١٩٤٩دا لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، نووسەر و سیناریۆنووسە. لە ساڵی ١٩٨٥دا ڕۆمانی عەتری بڵاو کردەوە، بەمەش نەک تەنیا لە ئەڵمانیا، بەڵکو لە ڕێی ئەم ڕۆمانەوە لەسەرپاکی جیهاندا ناسرا. جگە لە ڕۆمانی "عەتر" سێ چیرۆک (سێ چیرۆک و تێڕامانێک) و شانۆنامەیەک (کۆنتراباس)و کۆمەڵەوتارێک (لە بارەی خۆشەویستی و مردنەوە)ی بڵاو کردووەتەوە. زویسکیند زۆر دوورەپەرێز و لاتەریک دەژی، لە ژیانیدا تەنیا چوار گفتوگۆی بڵاو کراوەتەوە، کەسە نزیکەکانی خۆی نەبێت، کەس نازانێت لە کوێ دەژیت. چەندان ساڵە وێنەیەکیشی بڵاو نەبووەتەوە.