پوختەیێک لە کتێب

نۆڤلێتی (سەربردەی لالۆ زۆمەر) لە ساڵی ١٩٩١دا بڵاو بووەتەوە. لالۆ زۆمەر پیاوێکی کەنارنشین و گۆشەگیرە، هەموو ژیانی لە گەڕان و گەشتێکی بەردەوام و شێلگیر پێک هاتووە، وەستان و پشووی نییە. ئەم نۆڤلێتە لە ڕاستیدا گێڕانەوەی ژیانی لالۆ زۆمەر نییە، بەڵکوو گێڕانەوەی چیرۆکی مرۆڤێکی پەنجاساڵییە و چیرۆکی چل ساڵی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە و کەسی یەکەم دەیگێڕێتەوە.

***

(سەربردەی لالۆ زۆمەر) لە یەک کاتدا دەرئەنجامی ویست و ژیاننامە و ناحەزییەکانی ژیانە، دابەش کراوە بەسەر دوو جەمسەردا کە هاوکات یەکن: کوڕیژگەی ناو دارەکان و لالۆ زۆمەر کە لە خەڵک دوور دەکەوێتەوە و لە هەمان کاتیشدا لە خۆی هەڵدێت.

– گۆڤاری (شپیگل)

کتێبێکی سرووشبەخشە. لە هەمووی سەرسووڕهێنەرتر ئەوەیە لە لایەن پاتریک زویسکیندی بەهرەمەندەوە نووسراوە، کە خۆی وەک نووسەرێکی کارامە سەلماند لە ڕێی یەکەم بەرهەمی ڕەسەنی خۆی بە ناوی (عەتر)ـەوە.

– ئێلین باترسبی (ئایریش تایمس)

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند