پوختەیێک لە کتێب
پیاوی ناو تاریکی، ڕۆمانێکە دەربارەی ئەو جیهان و کەتوارانەی لێیان نیشتەجێین، هاوکاتی ئەو جەنگانەی لە دەوروبەرمان هەڵگیرساون. پاڵەوانی ڕۆمانەکە، ئۆگەست بڕیل، ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی خانەنشینە، تەمەنی ٧٢ ساڵە و لەگەڵ میریامی کچی و کچەزاکەی دەژی، هەریەکیان بە دەست کۆمەڵێک گێرەوکێشەی ژیانیانەوە گیریان خواردووە. پیاوی ناو تاریکی ڕۆمانێکە بۆ بێدارەکان، قوربانییانی جەنگ، ئازیزانی ئەو قوربانییانە، جیهانە هاوتەریبەکان، تراژیدیا، نۆستالژیا، خۆکوژی، زەبری دەروونی، دڵشکان و لەدەستدان، بەڵام هێشتا تۆوی ژیاندۆستی لەنێو یەکبەیەکی ئەم تێمایانەدا خۆی حەشار داوە.
***
“ئۆستەر و کارەکتەرەکانی دەزانن باشترین شتانێک کە دەتوانین پەنایان بۆ ببەین لە کاتەکانی خەم و بێخەویدا یەکدەنگی و هاوڕێیەتین. پیاوی ناو تاریکی هەردوو ئەو شتەمان پێشکەش دەکات و بە کردنی ئەمەیش، دژی هەموو کۆسپ و تەگەرەکان، دەبێتە خوێندنەوەیەک تژی لە ژیاندۆستی.”
– ڕووس سکەر، تێلێگراف
“ڕۆمانەکە بە بوونگەرایییەکی لەرزهێنەوە دەست پێ دەکات -من لەناو تاریکیدا تەنیام- دواتر بەنێو داڵانێکی سووریالیی بۆرخێسییانەدا، پێش ئەوەی کۆتایی بێت بە شێوەیەکی دلۆڤان و مرۆڤانە، کە باپیرە و کچەزاکەی کات لەگەڵ یەکدیدا دەبەنە سەر و لە شەوێکی دوورودرێژی بێخەویدا دڵی یەکتری دەدەنەوە؛ تێپەڕ دەبێت.”
– جێف تورێنتاین، واشینگتۆن پۆست
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
سەبارەت بە (پیاوی ناو تاریکی) ڕێباز ئەکرەم
-
ڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی لە گۆشەی جیاوازەوە کامۆ ئاراز – ماڵپەڕی ژنەفتن
-
جۆلانێ لە نێوان ڕۆمان و فیلمدا: پیاوی ناو تاریکی یان پیاوی ناو چیرۆکەکان؟ ئارام محەمەد
-
چەند قسەیەک لەسەر ڕۆمانی( پیاوی ناو تاریکی) بێژەن محەمەد
-
کامۆ ئاراز و ڕانانی کتێب ڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی- پۆڵ ئۆستەر