پۆڵ ئۆستەر
ژمارەی بابەتەکان: 1
پۆڵ ئۆستەر، ڕۆماننووس، وەرگێڕ، شاعیر، گوتارنووس و دەرهێنەرێکی ئەمەریکییە. لە ساڵی ١٩٤٧ لە نوجێرزی لە دایک بووە. بە نووسینی چەندان ڕۆمان، یادداشتنامە، سیناریۆ، گوتاری ناوازە و دەرهێنانی کۆمەڵەفیلمێک، ستایشی ڕەخنەگرانی نێونەتەوەیی و جیهانیی بە دەست هێناوە. جیا لەوەی پێشتر پاڵێوراوی نۆبێلی ئەدەبیات بووە، خاوەنی چەندان خەڵات و ستایشی پلەبەرزی وێژەیییە. نووسینەکانی بۆ سەر چەندان زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراون، لە کارە دیار و بەناوبانگەکانیشی ئەمانەن: سیانەی نیویۆرک، 4 3 2 1، سانسێت پارک، کتێبی ساوێرەکان، چیرۆکی زستان، کۆشکی مانگ، تیمبوکتو، تارمایییەکان، پیاوی ناو تاریکی و چەندانی دیکە.