پوختەیێک لە کتێب
لهبارهی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە شیعرە دیار سۆفی دهڵێت:
کتێبی زمانم دەکێشمەوە، پێکدێ لە یەک شیعری درێژ. لەم کتێبەدا کارەکتەرێک هەیە تووڕەیە، لە شوێن. شوێن ئازاری دەدات. شوێن بەمانا فراوانەکەی، واتا هەموو ئەو کەس و شتانەی تێیدان. کارەکتەرێک هەست دەکات ئەو شوێنە هەڵەیە بۆ ئەو، وەک ماریا ڕیلکە دەڵێ: ”چەند خۆشە لە جێیەک بژیت خەڵکەکەی خوێنەواربن.” ئەم کارەکتەرە کارەکتەرێکی ڕیلکەییە، بێزارە لە نەخوێنەوار، لەو مرۆڤانەی دەبنە مایەی بێزاری بۆی. ئازاری دەدەن. شوێن چەقی کارکردنە لەم شیعرەدا. بەڵام ئەو لەبری ئەوە بۆڵەبۆڵ دەنووسێت. دەیەوێت لەڕێگەی نووسینەوە شوێن ڕەخنە باران بکات.
هەروەها لە بارەی کتێبە شیعری زمانم دەکێشمەوە گوتی:
ئەم کتێبە لە چەند لایەنێکەوە ئیش دەکات لەسەر نامۆبوونی مرۆڤ. شیعرەکە پێکدێ لە چەند بەشێک، هەموو بەشەکان شیعرێکی تەواو درووست دەکەن، بە جۆرێک بەرەنگاری دەکات لەو ئازارەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە. تاکێکی ئازاردراومان هەیە، ئازارەکەی ناشارێتەوە، بەڵکو نمایشی دەکات، لەڕێی نووسینەوە جۆرێک لە بەرەنگاربوونەوە دەکات، تاکو ئازارەکەی کەم بکاتەوە. شیعرەکە بەگشتی بۆ پیشاندانی ناڕێکی و برینی تاکە لەکۆمەڵگەدا بەدەست ئەویترەوە. جۆرێکە لە مانیفێستی ئازار. لەڕێی تاکێکەوە واقعی شوێنێک پێشان دەدات، کە چۆن مرۆڤ داوەشاوە بەدەست ژیانەوە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
بە شیعر پێمان دەڵێت بۆ کۆچ دەکات ڕەوا زەیدان
-
ڕۆژێكی خۆش ئیبراهیم ناودەشتی
-
زمانم دەکێشمەوە، پلاتفۆڕمی ژیان شاعیرە گەشبیر ئەحمەد
-
ئەلکێمی بە شیعر کامۆ ئاراز
-
هەر شیعرێک شایستەی ئەوەیە زیاد لە جارێک بخوێنرێتەوە دیلان قادر
-
هەڵوەستەیەک لەسەر کتێبی زمانم دەکێشمەوە ئیسماعیل سابیر
-
کاتێک شاعیران بێدەنگی هەڵدەبژێرن دیلان قادر
-
ژان وەک ڕووبار دابان عەتار