پوختەیێک لە کتێب
پەرەگرافیک لە کتێبەکە:
”پەرداخەکەم بەرز دەکەمەوە و لەگەڵ کوڕە گەورەکەمدا لێكيان دهدهين. لە سەرەوە ژنە دووگیانەکەی لەگەڵ کچەکەیدا خەوتوون. کچەکەیان تازە بووهتە سێ ساڵ. شەوێکی مارسه. دهرهوه سارد و سايهقهيه. ”بە خۆشی ژیان!” من وتم، کاتێک پەرداخەکان بە دەنگێکی ناسک و کپ بەر یەک دهکەوتن. دایکم شتێک بە سەگەکە دەڵێت. زهنگى تەلەفۆنەکە دێت و هەڵی ناگرین.
کێیە بەم شەوە درەنگەی شەممە تەلەفۆنمان بۆ دەکات؟!”
لە مانگی مارسی ساڵى ٢٠١٥ دا کارڵ، کوڕی خانمە نووسەری دانیمارکی (نایا ماریيا ئایت) لە تەمەنی بیستوپێنج ساڵیدا بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیان لە دەست دەدات.
(ئهگهر مردن شتێکى بردوويت بۆی بگەڕێنەوە) باس لە دووەمین ساڵى دوای بیستنی ئەم هەواڵە جەرگبڕە دەکات. ئەم هەواڵە بە جۆرێک کار له نووسەر دهكات، شۆکی دەکات و دواتر بە نووسینی ئەم کتێبە وردە وردە هێور دەبێتەوە. سەرلەبەری ئەم کتێبە باس لە چۆنیەتيى ژیان لەدوای لەدەستدانی منداڵێکەوه دەکات. هەروەها باس لەوەش دەکات کە چۆن لەگەڵ تێپهڕبوونى کاتدا، خەم پێوەنديی نێوان دوو كهسى لێكنزيك له واقيعدا دەگۆڕێت. ئەم کتێبە لەبارەی لەدەستدان و خۆشەویستییەوە دەدوێت.
ئەم کتێبە بە فرۆشراوترین کتێبی نێودەوڵەتی ناوبانگی دەرکردووە The international bestseller کە پتر بۆ ١٣ زمان وەرگێڕدراوە و خاوەنی دوو خەڵاتی جیهانییە. نووسیار مافی وەرگێڕانی بۆ کوردی وەرگرتووە و بە ڕەزامەندی نووسەر چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
- ئێستا زۆر شت هەیە هیچ مانایەکی نییە ڕێکەفت جەلال
- سوپاس بۆ ئەوەی ترس زمانی خۆی دۆزییەوە کارێن سودبێرگ پاشکۆی ئینفۆرماشیۆن/ماڵپەڕی ژنەفتن
-
شێوازی نووسینی ئەم کتێبە بێ ئەندازە مرۆڤدۆستانە و خەمبارە هیوا قادر
-
زەبرى مەرگى ئازیزان ئیبراهیم ناودەشتی
- کارڵێک کە زیندوویە ئەرسەلان چەلەبی
-
ژیان بە ئازارە هۆشەنگ قادر