پوختەیێک لە کتێب
ڕۆمانی (مردن کارێکی سەختە) لە ساڵی ٢٠١٦ـدا بڵاو بووەتەوە، لاری برایس کردوویەتی بە ئینگلیزی و لە ساڵی ٢٠١٩ـدا بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە باس لە سەفەری سەختی دوو برا و خوشکێک دەکات بە ناوەکانی بولبول و حسێن و فاتیمە، کە دەیانەوێت وەسیەتی باوکیان جێبەجێ بکەن و لە تەنیشت لەیلای خوشکیدا لە زێدەکەی خۆیان لە عەنابییە بە خاکی بسپێرن. سەفەرێکی دوورودرێژی پڕ سەرکێشی و نیگەرانییە، کە پێویستە بە چەندین بازگە و ناوچەدا تێپەڕ ببن، کە هەریەکەیان لە شەڕێکی خوێناوی و قورسدان لەگەڵ یەکتری و ڕژێمی سوریاشدا.
”ئەم ڕۆمانە سەفەرێکی سەختە بە ڕێگەیەکدا کە هاوشێوەی نییە.”
– ڕۆژنامەی میدل ئیست
”بەهێزە لە گومانەکانیدا، مرۆڤدۆستانەیە لە ڕوانینەکانیدا، نەرمونیانە لە مکوڕبوونیدا.)
ئیلیۆت ئاکیرمان لە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز ڕاستەوخۆ نووسەرەکە بە فۆکنەر دەچوێنێت و دەڵێت ”زۆرینەی نووسەرە بەناوبانگەکانی ئەمریکا نازناوی خەلیفە فۆکنەریان لێ ناوە، لەگەڵ ڕۆمانی “مردن کارێکی سەختە”دا، خالید خەلیفە بزانێت یان نا، بەم کتێبەی داوای ئەو نازناوەی کردووە”.
– ڕۆژنامەی گاردیان
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
شەبیحەکانی دەسەڵات دەبێ ڕازی بن کارزان عەلی
-
مردن کارێکی سەختە کارزان لەتیف