خالید خەلیفە
ژمارەی بابەتەکان: 1 خالید خەلیفە (١٩٦٤-٢٠٢٣) ڕۆماننووس و شاعیر و سیناریستێکی سوورییە، لە شاری حەڵەب لە دایک بووە، کۆلێژی یاسای لە حەڵەب تەواو کردووە. یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی (پاسەوانی فێڵ – حاس الخديعة) لە ساڵی ١٩٩٣ـدا بڵاو کردووەتەوە. پاش ئەوە ڕۆمانی (دەفتەری قرباتییەکان – جفاتر القرباط)ـی لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا بڵاو کردووەتەوە. بەڵام بەناوبانگترین ڕۆمانی بە ناوی (لە ستایشی ڕقدا – مديح الكراهية) لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا بڵاو کردوەتەوە و چووەتە کورتەلیستی خەڵاتی بووکەری عەرەبییەوە. هەروەها ڕۆمانەکانی بۆ زمانەکانی کوردی، فەرەنسی، ئیتالی، ئەڵمانی، نەرویجی، ئینگلیزی و ئیسپانی وەرگێڕدراون.
