پوختەیێک لە کتێب

دەگوترێت (ست ژیانەوە دڵاوێر یەزدانبەخش) یەکەم ژنی ئەم شارەیە مەلە بزانێت، بەڵام ئێمە دەڵێین لەم ڕێیەدا ئەوەی پێویستی پێ نابێت، مەلەیە. مرۆڤ کاتێ بە شاخێکی وا سەختدا هەڵدەگەڕێت، خەیاڵی تەنیا لای ئەژنۆکانیەتی، ئاخۆ کەی لە ژێر باری قورسدا دەشكێن؟ هەر هێندە ئەژنۆکانیشی شکان، ئەوە کەلـلەی بەر بەردێک لەو بەردانە دەکەوێت، وا ڕووی ئەم شاخەیان پێک هێناوە. ئەوسا جەستەی بێگیانی بەپێی یاسای کێشکردن بۆ ئەو سەرەتایە دەگەڕێتەوە، کە لێیەوە دەستی پێ کردووە. هەر جەستەی خۆی نا، بەڵکوو هیی ئەو دوو منداڵەی باوەشیشی.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار