پوختەیێک لە کتێب

چ شتێک بەم شەستەبارانە منی پەلکێشی ئەم شەقامە جەنجاڵە کردووە؟ باران لێکدالێکدا بازنەی خڕ لەسەر جامی خۆڕەوەکەم دروست دەکات و وردە دڵۆپ پەخش دەکات، لە دیوی دەرەوەی پڕیشکی دڵۆپەکان، لە ناوەوە{ هاڵاوی هەناسەم لێڵایی دەخەنە بەر دیدەم و ئارامیم دەشێوێنن. چاوەڕێم; خۆشکاتەوە، یان خاوتر ببارێت، دابەزم، خۆم بەو باڵەخانەیەدا بکەم و ئەو وەستایە ببینم. خاوەنی فیلمێکی یەک خوولەکییە، فیلمێک سەرەتا وەک گاڵتەجاڕی لێبوکێک لە رۆژنامەیەکدا خوێندمەوە. دەزانن چۆن گەیشتمە ئەو ڕێیە و ئەو جێیە؟ هەرئەوەندەی ملی ڕێیەکم گرت، سەتان ڕێچکە و لاڕێ لێم قوتبوونەوە و سەریان لێم شێواند. ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە بۆچی مرۆڤی ئێستا ناتوانێت وەک مرۆڤی پێشتر بنووسێت، بۆچی ئەم چیرۆکەشم لە ڕێچکەی پێشترم لایدا و وای لێکردم شەرمم بەوە بێت خۆم بە خاوەنی بزانم. شەوێکیان لەمیانی بەرنامەی شەوانەمدا چاوم بە وتارێک کەوت، بۆ ئاڕاستەیەک نووسرابوو، منی بۆ لایەکی تر هەڵوەدا کرد.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار