پوختەیێک لە کتێب

 براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری ڕۆمان: کیاکسار ئەحمەد بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)

وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم به‌مزوانه‌ براوەی ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە) لە نووسینی (کیاکسار ئەحمەد) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە کیاکسار ئەحمەد ده‌ڵێت:

 ” کاتێک ناوی خۆم بینی لە ناو براوەکانی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم لەلایەن وەشانی نووسیار، زۆر دڵخۆش بووم. خەڵاتەکە جگە لەوەی لە کاتێکی زۆر باشدا ھات ھاوکات وزەی ھاندان و بەردەوامی تێدا زیاتر کردم. ئیتر بە گرنگییەوە لە تێکستە تەواو نەکراوەکانم دەڕوانم. کاردانەوەکان زۆر بوون،  زۆر پیرۆزباییان لێکردم. نامەی زۆرم بۆ ھات کە پر بوو لە خۆشەویستی و جوانی. ئەوەش بۆ من هەموو شتێکە.”

هەروەها لە بارەی ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە وتی: ”ھەوڵمداوە بە یەک زمان و بە یەک تەکنیک ئیشی تێدانەکەم، لەبەرئەوەی ئەوە ئازادی زیاتری پێ دەبەخشیم. لەبەر ئەوەی زمان بەپێی چیرۆک و گێڕانەوەکان دۆخی جێگیری خۆیان لە دەست دەدەن. لە ھەندێ شوێن ھەموو شتێک لە خزمەت زماندایە، لە ھەندێ شوێنیتر لە خزمەت گێرانەوە، لە ھەندێ شوێنیتر تەکنیک. بەھیوام زۆرترین کەس بیخوێننەوە.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار