پوختەیێک لە کتێب
ئەم کتێبە دووەمین هەوڵی منە کە ماوەی دەساڵە کاری تێدادەکەم هەوڵم داوە لەشیعرەکانم دا هەموو شتەکانی چواردەورم ماناو دەلالەتی نوێ وەربگرن ودواجاریش هەموویان بچنەوە خزمەتی زمانی شیعرەوە ،کاری گرنگی شاعیر دۆزینەوەی فۆڕم و تەکنیکێکی جودایە لەوانەی پێش خۆی و سەردەمی خۆیشی ئەم شیعرانەش بەشێکی زۆریان سەربەو ڕیالیزمە واقیعییەن کە لەڕووی دروستکردنی وێنەی شیعرییەوە کارکردنی منی پێدادەناسرێتەوە،ئەم شیعرانە بەرهەمی ئەو جیاوازییە گەورانەن لەنێو دونیای ئەمڕۆماندا بەری دەکەوین.
هەمیشە هەوڵم داوە زمانێکی نوێ و ئەرکێکی نوێ بەشیعری کوردی بدەم تاچەند سەرکەوتوم لەمەدا ئەوەیان شیعرەکان و دواجاریش خوێنەر و ڕەخنەکارانی کوردی دەتوانن قسەی لەبارەوە بکەن ،بەڵام دڵخۆشم لانیکەم دۆزینەوەی زمانێکی تایبەتی شیعری لە پێشکار و هەوڵەجدیەکانم بووە .
ئەوەى نەيهێشت كچێنى ئەم پێكەنينە
تاكوو ئەوسەرى بەهار بڕوات
بە بێوەژنى بە چوار فرمێسكى هەتيوەوە
گەڕانديەوە ناو خۆمان ژيان نەبوو؟
ئەوەى بە شمشێرى شەرەف گەردنى حەواكانى خەڵتانى خوێن كرد
ئادەمەكانى فێرى خوێن مژين كرد ژيان بوو .
گەر ژيان بيهێشتبا بەديار مەراقى بەهەشتەوە نەدەسووتام
بە ديار گڕى جەهەنەمەوە هەڵنەدەلەرزيم .
ئەم گۆزەى مردنە بەدەستى كچێكى قژزەردەوە شكا
بەناز لە كانى جوانى دەهاتەوە
لەو ڕۆژەوە مردن بوبە هەزار پارچە و
كچى قژزەرديش بووبە كانى !
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
- دیدارێک لەگەڵ شاعیر ئەمیر ئەمین کەناڵی کوردسات
- دیمانەیەکی ڤیدیۆیی کەناڵی کوردسات
-
ڕانانێک بۆ کتێبی ژیان بێدەنگبە مردن قسەدەکات سەربەست عوسمان
- دیدارێک لەبەرنامەی کۆڕاز قسەکردن لەسەر کتێبی شیعری
- (ژیان بێدەنگبە مردن قسەدەکات) لە نووسینی ئەمیر ئەمین – کەناڵی ئاریەن تیڤی